پێش 2 هەفتە 89 جار خوێنراوەتەوە

تەنها لە تەمموزدا 200 ملیار تەن سەهۆڵبەندان لە گرینلاند تواوەتەوە

په‌یام

زانايان: ئەو شەپۆلە گەرمییەی هەیە بەهۆی ڕەفتاری مرۆڤەوەیە

پەیمانگەی لێكۆڵینەوەی جەمسەرەكانی دانیماركی ڕایگەیاندووه‌، لە ماوەی مانگی تەمموزی ڕابردووداو بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە 197 ملیار تەن سەهۆڵبەندان لە دوورگەی (گرینلاند) تواوەتەوە.

پەیمانگە دەڵێ، تەنها لە یەك ڕۆژدا (31ی تەمموز) 10 ملیار تەن سەهۆڵبەندان لە گرینلاند تواوەتەوە.

دوورگەی گرینلاند ناوچەیەكی خۆبەڕێوەبەرییە و سەر بە وڵاتی دانیماركە، گەورەترین دوورگەی زەویە‌ و ڕووبەرەكەی دوو ملیۆن‌و 166 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە‌، بەشێكی زۆریشى بە سەهۆڵبەندان داپۆشراوە.

لەلایەكی دیكەوە، ژمارەیەك لە زانایانی وڵاتانی فەڕەنسا و هۆڵەندا و ئیتاڵیا و بەریتانیا و سویسرا و ئەڵمانیا دەڵێن، ئەو شەپۆلە گەرمییە بێ پێشینەیەی ئەوروپای خۆرئاوای گرتووەتەوە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوای دەستكردی مرۆڤەوەيە.

ئەو زانایانە دەڵێن، قەتیسبوونی گەرما كە بەهۆی چالاكییەكانی مرۆڤەوە پەیدا دەبێت لەپشت ئەو شەپۆلە گەرمییەوەیە كە ڕووی لە ئەوروپا كردووە‌و پلەكانی گەرما بۆ 42 بەرزبووەتەوە.

توێژینەوەكە دەڵێت، ئەگەر گۆڕانكارییە كەش وهەواییەكان دەستكردی مرۆڤ نەبوونایە ئەوا ئەو شەپۆلە گەرمییەی ئەوروپا لە 1.5 تا 3 پلە كەمتر لەوەی ئێستا دەبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژاپۆن خواردنی حەڵاڵ بۆ ئۆڵۆمپیادی 2020 ئامادە دەکات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆن شه‌ربه‌تی مییوه‌ ده‌ده‌ی به‌منداڵه‌كه‌ت؟

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوده‌كانی ڕێكردن به‌ پێی په‌تی

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چی ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر واز له‌ خواردنی شه‌كر بهێنیت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چ کاتێک پێویستە بۆ پشت ئێشە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێ؟

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆكاره‌كانی زیاد بوونی کێش به‌خێرایی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ هاتنی قازی محه‌ممه‌د بۆ ناو كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك) زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، پاشتر گۆڕا بۆ حزبی دیموكرات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیحسان نووری پاشا كێیه‌؟

سەرەتا