04/08/2019
4122 جار خوێنراوەتەوە
هۆكارهكانی زۆر ئارهقكردنهوه
پهیام
بریتیە لە ئارەق کردنەوەیەکی لە توانا بەدەری زیاد لە پێویست.
ئارەق ماددەیەکی شلی خوێیی لاوازە کە لە لایەن ئارەقە ڕژێنەکانەوە دەردەدرێن و زیاتر بڵاون لە ناوچەکانی لەپی دەست و بنی پێ و ژێر باڵ(بە ڕێژەی نزیکەی ۷۰۰ ئارەقە ڕژێن لەهەر سم چواگۆشەیەکدا).
هۆکارەکانی:
1-هۆکاری سەرەتایی:
بە هۆی چالاکی زیادەی ڕێککخەری پلەی گەرمی لەش لە مێشکی مرۆڤ دا
ئەم جۆرەیان لە منداڵیی یان تەمەنی گەنجیی دەست پێ دەکات، لەوانەیە لە ئەندامانی تری خێزاندا هەبێت و بە زۆری لە دەست و قاچ و ژێر باڵدا دەردەکەوێت، بە شەو کەم دەبێتەوە و لە کاتی خەودا نامێنێت
2- هۆکاری ناوەندی: بەهۆی هەندێ نەخۆشیی دەمار یان کوێرە ڕژێنەکان و هەندێ هۆکاری تر وەکو:
- جەڵتەی مێشک
- برینداری دەماری بڕبڕەی پشت
- شێرپەنجەی مێشک
- قەڵەوی
- شەکرە
- نەخۆشی غوددە
- نەخۆشیی دڵ
-خواردنەوە کحولییەکان و هەندێ دەرمان
ئارەق کردنەوە لەوانەیە چەند بەشێکی دیاریکراوی لەش بگرێتەوە وەک لەپی دەست، بنی پێ و ژێر باڵ، یان ڕەنگە زۆربەی بەشەکانی لەش بگرێتەوە.
هەندێ هۆکاری دەرەکی هەیە کە یاریدەدەرن بۆ زیادکردنی ئەم حاڵەتە، وەکو(ئاووهەوای گەرم، وەرزش کردن، تا واتە بەرزی پلەی گەرمی لەش، قەلەقیی، خواردنی تون).
چارەسەرەکانی:
1-لەبەرکردنی جل و بەرگی فراوان
2-بەکارهێنانی ناوکەفی تایبەت بۆ پێڵاو و زوو گۆڕێنێ لە کاتی تەڕبوونیدا
3- کەم کردنەوەی خواردنەوەی کحولی و ئەوانەش کە ماددەی کەفاینی تێدایە وەک بیپسی.
4-دەرزی بۆتۆکس بە تایبەتی بۆ ژێر باڵ
5-دەرهێنانی چەوری ژێر باڵ بە بەنجی مەوزوعی
6- نەشتەرگەری لابردنی دەماری ئارەقەڕژێنەکان.
د یوسف
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە