09/02/2021
377 جار خوێنراوەتەوە
ڕامۆس وەڵامی پیرێزی داوەتەوە
پەیام سپۆڕت
سێرجیۆ ڕامۆسی
کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەڵامی
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەکەی داوەتەوە.
گرێبەستی سێرجیۆ
ڕامۆس هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بە پایان دەگات و یاریزانەکە بە شێوەیەکی
سەربەستانە یانەی داهاتووی هەڵبژێرێت.
لە بارەی
گفتوگۆکانیشی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی تۆڕی هەواڵی کواترۆ و ڕادیۆیی کادینا کۆپی
کە هەردوو کیانی سەرچاوەیەکی ئیسپانین ئاشکرای دەکەن، ڕامۆس لە ڕێگەی
بریکارەکەیەوە ئاگاداری بەرپرسانی و پیرێزی سەرۆکی یانەکەی کردۆتەوە، نایەوێت
گرێبەستەکەی نوێ بکات و کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵێت.
جێی ئاماژەی
یانەکانی پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆس بەردەوام گرنگی بە ڕامۆس دەدەن و هەوڵ دەدەن
بەبێ بەرانبەر تواناکانی ئەو بەرگرکارە بەدەست بهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە