05/02/2021
1240 جار خوێنراوەتەوە
دایكێك لە موسڵ بە سكێك چوار منداڵی بوو
پهیام
لە دووەم حاڵەتی هاوشێوهدا لەو كاتەوەی نەخۆشخانەكە دروستكراوە، دایكێك لە موسڵ بە سكێك چوار منداڵی بوو.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، لە بەشی لەدایكبوونی نەخۆشخانەی حەمدانییەی شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا، دایكێك بە نەشتەرگەری چوار منداڵی بە سكێك بووە.
لەوبارەوە، پەیجی هەواڵە تەندروستییەكانی نەخۆشخانەی حەمدانییە لە فەیسبووك نووسیویەتی: لەو كاتەوەی لە ساڵی 1978ـەوە كە نەخۆشخانەكە دروست كراوە، واتە لە 42 ساڵی ڕابردوودا ئەوە دووەمین حاڵەتی لەو شێوەیەیە كە دایكێك بە سكێك چوار منداڵی ببێت.
لە درێژەی زانیارییەكاندا هاتووە: دایكەكە گەنجە و لەسەرەتاكانی دەیەی دووەمی تەمەنیدایە و منداڵەكانی سێ كوڕ و كچێكن.
تیمی سەرپەرشتی نەشتەرگەرییەكە لە 10 پزیشك و پەرستار پێك هاتوون و ئاماژە بەوەش دەكەن كە نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو بووە و تەندروستی هەر چوار منداڵەكە باشە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە