05/02/2021
687 جار خوێنراوەتەوە
ئهوروپا.. ساڵی رابردوو فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی و تێكەڵ بۆ لەسەدا 22.4 بەرزبووەتەوە
پهیام
یەكێتی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو، فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی و تێكەڵ لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی ئەوروپادا بۆ لەسەدا 22.4 بەرز بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی یەكێتییەكە، هەر لە 2020دا، ڕێژەی فرۆشی ئۆتۆمبێلی بەنزین لەسەدا 47.5 و گاز لەسەدا 28 دابەزیووە، لە بەرانبەردا فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەباییش لەسەدا 11.9 و تێكەڵیش لەسەدا 10.5 و ئەوانەی بە وزەی جێگرەوەی هاوڕێی ژینگە لەسەدا 2.1 بەرز بووەتەوە.
لە ساڵی 2019دا لە یەكێتی ئەوروپادا حەوت ملیۆن و 514 هەزار و 812 ئۆتۆمبێلی بەنزین فرۆشراوە، بەڵام ئەو ژمارەیە لە 2020ـدا لەسەدا 37.3 كەمی كردووە و بۆ چوار ملیۆن و 713 هەزار و 778 ئۆتۆمبێل دابەزیوە.
هەروەك فرۆشی ئۆتۆمبێلی گاز لە 2020دا بەراورد بە 2019 بە ڕێژەی لەسەدا 32 دابەزینی بەخۆوە دیوە.
ئاماری یەكێتی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ساڵی 2020 فرۆشی ئۆتۆمبێلی ئیشكەر بە وزەی تێكەڵ سەدا 59.4 بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 182 هەزار و 792 ئۆتۆمبێل، لەكاتێكدا لە 2019ـەدا تەنها 742 هەزار و 84 دانەی لێ فرۆشراوە.
لە دەرەنجامدا، فرۆشی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە وزەی غەیری بەنزین و دیزڵ كار دەكەن لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ساڵی 2020 بەراورد بە 2019 بە ڕێژەی لەسەدا 76.1 زیادی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە