05/02/2021 1114 جار خوێنراوەتەوە

به‌وێنه‌.. تا ئێستا دۆشینی ماسیت بیستووه‌؟

په‌یام

ماسییش دەدۆشرێت، بەڵام بۆ دەستخستنی هێلكەكانی نەك شیر.

لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی ماسی سەلەمۆن لە باكووری كوردستان، ماسییەكان بۆ دەرهێنانی هێڵكەكانیان دەدۆشن.

كێڵگەكە دەكەوێتە بناری چیای شەرافەددینی شارۆچكەی ڤارتۆی سەر بە پارێزگای مووش و، دوو هەزار و 100 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

لەو كێڵگەیەدا كە لەسەر سەرچاوەی ئاوی سروشتی ناوچەكە درووست كراوە، نێر و مێی ماسییە پێگەیشتووەكان لە یەكتری جیادەكرێنەوە و لە كاتی دۆشینیشیاندا دەخرێنە حەوزی جیاوازەوە.

لە دوای دۆشینی ماسییەكان بۆ دەستخستنی هێلكەكانیان و ئەنجامدانی كاری پێویست، هێلكەكان دەخرێنە ئامێری هەڵهێنانەوە و 45 رۆژ دەهێڵرێنەوە. پاشان ئەو بێچووە ماسییانە دەخرێنە حەوزی بچووكەوە و بەخێو دەكرێن.

خاوەنی كێڵگەكە دەڵێت، ئامانجیانە لە نۆ هەزار ماسیی سەلەمۆنی دایكە، نۆ ملیۆن بێچووە ماسی دەستبخەن.

ئاماژە بەوەش دەكات كە لە سایەی سەرچاوەكانی ئاو لە ناوچەكە، جۆری ماسیی باش بەرهەم دەهێنن و، كێڵگەكەیان توانای بەرهەمهێنانی 37 ملیۆن ماسیی سەلەمۆنی هەیە و لە سەرانسەری توركیاشدا لە ریزبەندیی دەهەمیندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر كچان، شای بەریتانیا براكەی خۆى لە ژیانی شاهانە دوورخستەوە

  • پێش 3 هەفتە

    تڕەمپ لێبوردنی بۆ ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەرکرد، كە بە درۆزن و فێڵباز ناسراوە

  • پێش 3 هەفتە

    پۆڵەندا.. كچێك دوای 27 ساڵ لە دەستبەسەركردنی لە لایەن باوک و دایکیەوە؛ دۆزرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    لەبەر تەندروستیی هاوڵاتییان، شارێكی یابان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان سنووردار دەكات

  • پێش 4 هەفتە

    ترەمپ خۆى بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئامادەکردبوو، بەڵام بە ژنە سەركردەیەكی ڤەنزوێلی درا

  • پێش 4 هەفتە

    بەهۆی بەفربارینەوە 1000 شاخەوان لەسەر چیای ئێڤرێست گیریان خواردووە

  • 19/09/2025

    توێژینەوەیەك: ئەوانەی لە دوای ساڵی 1980وە لەدایكبوون تەمەنیان ناگاتە 100 ساڵ

  • 13/09/2025

    دەریاچەیەك لە سەلڤادۆر بە (كاهووی ئاوی) داپۆشراوە و سەدان سەرباز پاكیدەکەنەوە

سەرەتا