01/02/2021 1469 جار خوێنراوەتەوە

شایان عه‌سكه‌رى: زوڵم تا سەر بەردەوام نابێ و ئێوە زۆر لە سەددام خراپتر باجەکەی دەدەن

په‌یام

شایان عه‌سكه‌رى ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له‌ فه‌یسبووكی خۆی رایگه‌یاندووه "دڵنیاتان دەکەم زوڵم تا سەر بەردەوام نابێ و ئەو ڕۆژە ھەر دێت کە ئێوە زۆر لە سەددام خراپتر باجەکەی دەدەن".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "به‌هۆی به‌شداریم له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی 2018 ی هه‌ولێرو سه‌ردانه‌نوواندنم بۆیان، ده‌ستیان بۆ مووچه‌كه‌م بردووه‌و بێئه‌وه‌ی ئاگاداربكرێمه‌وه‌ لێی گل ده‌ده‌نه‌وه‌".

جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌  "نەک پێنج یەکی مووچەکەم ھەموو مووچەکەشم گل دەنەوە، ھەر ئێمە براوەین و ھەرگیز سەرتان بۆ دانانەوێنم".

ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسینه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستانه‌:-


ھەرگیز سەرتان بۆ دانانەوێنم.....
نەک پێنج یەکی مووچەکەم ھەموو مووچەکەشم گل دەنەوە، ھەر ئێمە براوەین....
ئێمەین دەنگی ئازا، ئێوە کێن؟!
ئێمەین دەنگی ئازاد، ئێوە چین؟!
ئێمەین بە ھاواری ئازادی کورسیتان سەروژێر دەکەین.
ئێمەین بە نووسینەکانمان بەرچاوتان ڕەش دەکەین.
ئێمەین بێ ئەوەی بنوسین و بلێین کاستان دەکەین.
ئێوەن دەنگی داتەکاندنی بەرماڵ دەتانتۆقێنێ.
شەرم بتانگرێ و بەخۆتاندا بچنەوە، دڵسۆز بن بۆ میللەت و خاک.
ئێوە خاوەن ماڵ نین ئێمەش بێگانە.
بەھۆی ئەوەی بەشدار بووم لە خۆپشاندانەکانی ٢٠١٨/٣/٢٥ لەگەڵ ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر و سەرم بۆیان دانەنەواند، دەستیان بردووە بۆ مووچەکەم و لێی گل دەدەنەوە، بێ ئەوەی ئاگادار بکرێمەوە....
دڵنیاتان دەکەم زوڵم تا سەر بەردەوام نابێ، سوپاس بۆ خوا ئێمە زاڵم نین، ئەو ڕۆژە ھەر دێت کە ئێوە زۆر لە سەددام خراپتر باجەکەی دەدەن ئەو بێگانە بوو گوایە ئێوە کوردن!!!
خاک و میللەت و نیشتمان و ئینتمای نەتەوەییتان ھەراج کردووە.
 خوای گەورە تۆڵەی ئەو زوڵمەتان لێبکاتەوە کە لە میللەتی دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆڕەک تیلیکۆم داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات مافیان بۆ بگەڕێنێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەیی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی: ده‌سه‌ڵاتداران بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته‌ تا داواكاری خه‌ڵك

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕادەستنەکردنى 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە، هاووڵاتیانی هەرێمی نائومێد كردووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستى بەغداد ناکات و داوای زیادكردنی دەکات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر لە شەش هەزار زیندانی لە هەرێم هەیە و بەکارهێنەرانى ماددە هۆشبەرەکان زۆرترین ڕێژەیانن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم، دامەزراندنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای ڕاگرت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەفتەى داهاتووە پلەكانی گەرما لە هەرێم دابەزینی بەرچاو تۆماردەکات

سەرەتا