31/01/2021
1184 جار خوێنراوەتەوە
چ كاتێك پێویسته ئاو بهمنداڵ بدرێت؟
پهیام
زۆرجار دایكان
پرسیاری ئهوه دهكهن، كهی گونجاوه ئاو بدرێت بهمداڵ له بابهتهدابهشێوهبهكی
زانستیانه دكتۆر ئاوات واژهیی وهڵام دهداتهوه.
ئەو دایکانەی شیری
خۆیان ئەدەن بە مناڵەکانیان لایەنیکەم ٦ مانگی یەکەم ھیچ پێویستیان بە ئاو نییە.
شیری دایک ٨٠٪ ی
ئاوە، واتە کاتێک مناڵەکەت تینووی بوو ئەگەر شیری خۆتی پێبدەیت ھەم تینوێتی و ھەم
برسێتیشی دەشکێت!
جگە لەوە ڕەنگە
سەرچاوەی ئاوەکەت پاک نەبێت و مناڵەکەت تووشی نەخۆشی ڕیخۆڵە بکات! یاخوود لەکاتی
برسێتیدا مناڵەکەت دەگری و تۆ وا دەزانیت تینوویەتی لەبری شیر ئاوی پێدەدەی بەمەش
بڕێکی کەمتر شیر دەخوات بەراورد بە جاران و وردە وردە کێشی کەمتر دەکات!
کەواتە ئەمە تازەترین
زانیارییە لەسەر پێدانی ئاو بە مناڵ لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە بڵاوکراوەتەوە.
دکتۆر ئاوات واژەیی
پزیشکی پسپۆڕ«دکتۆرا» لە گەشە و نەخۆشی
مناڵ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە