پێش 3 هەفتە 104 جار خوێنراوەتەوە

فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

په‌یام

فه‌یسبووك په‌ره‌ به‌ نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئامێری زیره‌كی پۆرتاڵ ده‌دات كه‌ وه‌ك شاشه‌یه‌كی زیره‌ك به‌كاردێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌ ڤیدیۆییه‌كان، هه‌روه‌ها خۆشی ئاماده‌ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ پایزی ئه‌مساڵدا.

هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌یسبووك گه‌یشتووه‌ته‌ ڕێككه‌وتن له‌‌گه‌ڵ تۆڕی نێتفلێكس‌ و دیزنی و ئه‌مازۆن و هولو و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی تری بواری ڕیكلام، بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ڕێگه‌دان به‌ ده‌ستگه‌یشتن به‌ كۆتا فیلمه‌كان.

جێگری به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ئاسایی فه‌یسبووك ئه‌ندرۆ بۆیۆرس ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ئه‌م ئامێره‌ تازه‌یه‌ زۆر پارێزراوه‌ له‌لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندێتییه‌وه‌ و هه‌روه‌ها توانای هه‌ڵگرتنی ڤیدیۆ و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌نگییه‌كانی هه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ته‌نها به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك و فه‌یسبووك مه‌سنجه‌ر سودمه‌ند ده‌بن له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن.

ئامێره‌كه‌ هه‌روه‌ك Apple TV و Fire TV كارده‌كات و وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت له‌لایه‌ن یارمه‌تی ده‌ری ئه‌مازۆنی زیره‌ك، شاشه‌ی ئه‌م ئامیره‌ نوێیه‌ به‌ قه‌باره‌ی 10 و 15 ئینج به‌رده‌سته‌ و به‌رزكه‌ره‌وه‌ی ده‌نگی كارله‌گه‌ڵ یارمه‌تیده‌ری ده‌نگی Siri ده‌كات، كه‌ به‌كار هێنه‌ر ده‌توانێت به‌ڕێوه‌ی ببات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 2 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 3 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا