29/01/2021
681 جار خوێنراوەتەوە
شه‌هید كه‌یوان‌و هاوڕێكانی ... ئه‌ڵقه‌ی 4
نووسینى: عومەر گوڵپى
دوای ئه‌وه‌ی نوێژی به‌یانی ده‌كات‌و ده‌خه‌وێته‌وه، سه‌عات (7,20) سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی (16/12/1988) به شه‌ق‌و تێهه‌ڵدانی مولازم عه‌لی‌و جه‌لاده‌كانی هاوڕێی به‌خه‌به‌ر دێت.
ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره كاك وریا (ئەو گەنجەى لە وێنەکەدا لە زنجیرەى دووەمى رێزى پیشەوەى لاى ڕاستى وێنەکەوە دانیشتووەو فانیلەیەکى شینى کاڵى لەبەردایە) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و باس له چیرۆكی خۆی‌و هێندێ به‌شی چیرۆكه نه‌زانراوه‌كه ده‌كات، ناوی ته‌واوی (وریا ئیبراهیمه)، ساڵی 1973 له‌گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری سلێمانی له دایك بووه، خێزانه‌كه‌یان پێكدێت له براكانی(عه‌زیز، صابر، سه‌لام، جه‌لال، جمال، كه‌مال)، خوشكه‌كانیشی (دڵسۆز، به‌سۆز، به‌ناز). براكانی(شه‌هید كه‌مال) یه‌كێك له هاوڕێكانی شه‌هید كه‌یوانه‌و له ئه‌منی سلێمانی گیانی به‌خشی، كاك (جه‌مال)ی براشی له ڕێگه‌ی ڕۆشتن بۆ هه‌نده‌ران‌و گه‌ڕان به دوای ژیانێكی باشتردا له ساڵی (1999) له ته‌مه‌نی (29) ساڵیدا له ئاوی ئیجه‌ی نێوان توركیا‌و یۆنان گیان له ده‌ستده‌دات، خوای گه‌وره له پله‌ی شه‌هیدی پێ ببه‌خشێت.
حاجی ئیبراهیمی باوكی كاك وریا ته‌نها 7 مانگ به‌رله ده‌ستگیركرانی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی شه‌هید كه‌مال‌و كاك وریا له ساڵی 1988 و حاجی (سه‌بری)یه‌ی دایكیشی له پایزی ساڵی (2009) كۆچی دوایی كردووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه لای خوای خۆیان.
خێزانه‌كه‌ی كاك وریا وه‌ك‌و زۆرینه‌ی خێزانه‌كانی كوردستان ڕوو له دین ده‌بن‌و باوك‌و دایكیان له‌سه‌ر ڕه‌وشته به‌رزو په‌سه‌نده‌كان‌و نوێژ‌و خوا په‌رستی په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ن، وه‌ك خۆی بۆمان باس ده‌كات له بیریی دێت هه‌ر له ته‌مه‌نی (10) ساڵییه‌وه چووه‌ته مزگه‌وت‌و پابه‌ندی به نوێژه‌كانه‌وه په‌یدا كردووه‌و جار‌و باریش گوێی له وتاری مامۆستایان گرتووه، كاك وریا هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌وه پابه‌ند ده‌بێت به دینه‌وه‌و زۆربه‌ی كات نوێژه‌كانی له مزگه‌وتی حاجی حه‌سه‌نی لۆكه ئه‌نجامداوه، وه‌ك له‌بیریشی مابوو یه‌كه‌م مامۆستای وانه‌كانی مزگه‌وتی ناوی كاك بورهانی حاجی سه‌عید بووه برای شه‌هید عیرفان یه‌كێكی تر له‌و شه‌هیدانه‌ی كه له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌و سه‌ره‌تایه بۆ كاك وریا زۆر گرنگ ده‌بێت‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتی له گه‌ڕه‌ك‌و له نێو هاوڕێكانیدا ئه‌گه‌رچی ئه‌و له ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای لاوێتیدا بووه.
"زۆربه‌ی كات عه‌سران له مزگه‌وتی حاجی حه‌سه‌نی لۆكه وانه‌مان ده‌خوێند، بیرم دێت له‌و وانانه‌دا شه‌هید كه‌مالی برام‌و شه‌هید سه‌ربه‌ستی ئامۆزام‌و شه‌هید عیرفان‌و شه‌هید یاسین ئاماده ده‌بوون‌و پێكه‌وه وانه‌مان ده‌خوێند، ئه‌م وانانه به‌ر له‌وه‌ی شه‌هید كه‌یوان بناسم وه‌ك‌و شتێكی سه‌ره‌تایی".
سه‌ره‌تای ناسینی شه‌هید كه‌یوان بۆ پێش وه‌رگیرانی بووه له ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی كوڕان (ته‌نیشت مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له شه‌قامی سالم) كه هه‌ریه‌كه له شه‌هید كه‌یوان‌و شه‌هید كه‌مالی برایی له‌وێش قوتابی بوون.
ڕۆژێك كاك وریا بۆ نوێژكردن ڕوو له مزگه‌وتی (وه‌فایی) ده‌كات كه ده‌وێته پشت عیماره عه‌تاره‌ی ئێستاوه، پاش نوێژ ده‌بینێت گه‌نجێكی ڕوو خۆشی باڵا مامناوه‌ندی جوان هه‌ڵكه‌وته له‌وێ دانیشتووه‌و كۆمه‌ڵێك قوتابیش له چوارده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌م دیمه‌نه سه‌رنجی ڕا ده‌كێشێت‌و پێی خۆش ده‌بێت ئه‌ویش هاوڕێیه‌تییان بكات‌و له‌گه‌ڵیان به‌شداربێت‌و له تام‌و چێژی ئه‌و ئه‌ڵقه په‌روه‌رده‌ییه بێ به‌ش نه‌بێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه گه‌نجان به شتی تره‌وه سه‌رقاڵ بوون‌و دیارده‌ی نوێژی گه‌نجان‌و وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی‌و قورئان خوێندن شتێكی نامۆبوون.
وریا سه‌لام ده‌كات‌و داوای مۆڵه‌ت ده‌كات"ئیجازه هه‌یه منیش دانیشم‌و گوێ بگرم؟" به‌م ڕسته‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له‌و زنجیره ئه‌ڵقه‌یه‌ی شه‌هید كه‌یوان به‌شداری ده‌كات.
وریا پێی وایه ئه‌گه‌رچی كه‌یوان به ته‌مه‌نه مناڵ بوو به‌ڵام ئه‌و بلیمه‌ت بوو، وه كه‌سێكی زۆر زیره‌ك‌و لێهاتوو بوو له ده‌ربڕین‌و ڕێ پیشاندان‌و شیركردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌و باسه جیاجیا ئاینی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت له توانا له ڕاده به‌ده‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه حاجی سه‌عیدی باوكی شه‌هید عیرفان كه پیاوێكی كامڵ‌و به ئاگا‌و شاره‌زا ده‌بێت له ئاین‌و بواره‌كانی شه‌رع پاش له‌و كاتانه‌ی كه‌یوان هات‌و چۆی كردوون گفتوگۆ له نێوانیاندا ڕووی داوه‌و كاك حاجی سه‌عید پێی وابووه ئه‌م توانا زۆره هی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌یوان نییه‌و زۆر به توانا‌و شاره‌زاییه‌كه‌ی سه‌رسام بووه.
دوای ئه‌و یه‌كه‌م بینینه دیداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست به وانه خوێندن ده‌كه‌ن، یه‌ك له هۆكاره‌كانی ئه‌م هۆگری‌و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌نجانه له ده‌وری كه‌یوان ئه‌وه‌بووه، كه‌یوان مرۆڤێكی كروه‌و له خۆبوردو خۆ به‌كه‌م زانبووه، هه‌روه‌ها وه‌ك‌و گه‌نجێك هه‌ڵس‌و كه‌وتی كردووه‌و حه‌زی به چالاكی‌و یاریكردن بووه به‌تایبه‌ت زۆری حه‌ز له تۆپی پێ بووه‌و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه تیپێكی دروستكرووه‌و به‌رده‌وام شه‌هید كه‌یوان‌و هاوڕێكانی پێكه‌وه یارییانكردووه، ته‌نانه‌ت كاك وریا ئه‌ڵێ بیرم دێت بۆ یاریكردن ده‌چووین بۆ به‌كره‌جۆو ڕاپه‌ڕین، شه‌هید كه‌یوان خۆی تیپه‌كانی ده‌دۆزییه‌وه‌و یارییه‌كانی ڕێك ده‌خست‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد.
هاوینی 1988 بۆ كاك وریا سه‌ره‌تای ناسینی كه‌یوان بووه، ئه‌و هاوینه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی تر یارییان كردووه‌و وانه‌شیان خوێندووه"زۆربه‌ی كات بۆ وانه خوێندن‌و یاریكردن ده‌چووین بۆ رعایه شه‌باب(چاودێریی لاوان) له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری كه شوێنه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و گرده‌وه‌بوو كه دوای ڕاپه‌ڕین ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تیا بوو، له‌وێ ژماره‌یه‌ك گۆڕپانی لێ‌بوو، هه‌رده‌م ساحه‌یه‌كمان ده‌ست ئه‌كه‌وت یاریی تیابكه‌ین‌و شوێنێكی گونجاو بوو، له دوای یاریش ده‌چووینه ناو سنه‌وبه‌ره‌كانی چوارده‌وری‌و پێكه‌وه وانه‌مان ده‌خوێند".
وانه‌كانی شه‌هید كه‌یوان بۆ وریا‌و هاورشێكانی زۆربه‌ی كات باسه ئیمیانی‌و ڕه‌وشتییه‌كانی ده‌كردو هه‌وڵیده‌دا چه‌مكه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئیمان‌و ئیسلام به قوتابییه‌كانی بگه‌یه‌نێت‌و دامه‌زراویان بكات له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان.
"له‌وێ ئێمه كاتێك وانه‌مان ده‌خوێند هیچ نه‌ده‌ترساین، شوێنه‌كه به‌جۆرێك بوو كه‌س گومانی ئه‌وه‌ی پێ نه‌ده‌بردین سه‌رقاڵی شتێكین تا چاودێریمان بكات".
له سه‌ره‌تای خوێندنی 1988ـ1989 هه‌ریه‌كه له شه‌هید كه‌یوان‌و كاك وریا‌و شه‌هید كه‌مالی برای له ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی كوڕان وه‌رده‌گیرێن‌و له‌وێ كه‌یوان له به‌شی (دارتاشی)و وریا‌و كه‌مالیش له به‌شی كانزاكان(مه‌عادن) ده‌ست به ساڵێكی نوێی خوێندن ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه‌ش وانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن كه زۆرجار شه‌هیدان(ئه‌كره‌م‌و سه‌ربه‌ست‌و عیرفان‌و موحه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵای ژنبرای مامی وریا‌و، یاسین‌و دارا) له‌و وانانه‌دا به‌شدارده‌بن‌و پێكه‌وه كۆ ده‌بوونه‌وه.
وریا وه‌ك خۆی باسی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ئه‌و هیچ گروپ‌و حزبێكی ئیسلامی نه‌ناسیوه‌و كه‌یوانیش هه‌رگیز باسی له‌وجۆره‌ی نه‌كردوه‌و كاری شه‌هید كه‌مالی برای‌و خۆی ته‌نها ئه‌و هاوڕێیه‌تی‌و وانه هاوبه‌شانه بووه كه پێكه‌وه خوێندوویانه‌و هیچ كاتێك نه شه‌هید كه‌یوان‌و نه شه‌هید داراو شه‌هید ئه‌كره‌میش كه له‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك ده‌ژیان‌و زۆربه‌ی چالاكییه‌كان ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه ئه‌میان له بوونی كاروچالاكی له‌وجۆره ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
"ئاگاداری، ئاگاداری، ئاگاداری" ئه‌و سێ وشه‌یه له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك نووسرابوون‌و یه‌كه‌م‌و تاكه شتێكن كه بۆنی شتێكیان لێ هاتووه‌و له‌لای وریا، ڕۆژێك له‌كاتی یاریكردندا پارچه‌یه‌كی لولكراو له كاغه‌زی بچوك ده‌دۆزێًته‌وه، كاتێك هه‌ڵیده‌گرێته‌وه‌و به ده‌نگی به‌رز ده‌یخوێنێـته‌وه شه‌هید كه‌یوان نایه‌ڵێت ته‌واوی كات‌و له‌ده‌ستی وه‌رده‌گرێت‌و پارچه پارچه‌ی ده‌كات‌و ئه‌ڵێ ئه‌و شته چییه لێره كه‌وتووه‌و خوا ئه‌زانێت كێ لێه فڕێی داوه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌مان كات! دواتر كه‌یوان له زیندان به‌سه‌رهاتی ئه‌و كاغه‌زه بۆ وریا باس ده‌كات‌و وریا تێ ده‌گات ئه‌و پارچه كاغه‌زه چی بووه؟
كاك وریا زۆر باش به‌روارو ڕۆژه‌كانی له‌به‌ربوو، باسی ڕۆژانی به‌ر له ده‌ستگیركرانی ده‌كات له‌لایه‌ن مولازم عه‌لییه‌وه، ڕۆژی چوارشه‌ممه 14/12/1988 مولازم عه‌لی‌و تاقمه‌كه‌ی سه‌ردانی ئاماده‌یی پیشه‌سازی كوڕان ده‌كه‌ن‌و هه‌واڵی شه‌هید كه‌مال‌و وریا ده‌پرسن، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ركه‌یان بۆ كاروباری قوتابیان، مامۆستا جه‌زا كه هه‌تا ئێستاش له‌و ئاماده‌ییه‌یه‌و خزمه‌ت ده‌كات به مولازم عه‌لی ده‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌و قوتابیانه قوتابی ئێمه‌ن به‌ڵام ئه‌مڕۆ نه‌هاتوون بۆ ده‌وام چونكه پرسه‌یان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی مولازم عه‌لی پرسیار له‌باره‌ی كه‌یوانه‌وه بكات، دوای ڕۆیشتنی م.جه‌زا كه پیاوێكی دڵسۆز‌و نیشتیمان په‌روه‌ره ده‌نێرێت به دوای وریاداو ده‌ڵێت ئێسته مولازم عه‌لی هات‌و پرسیاری ئێوه‌ی ده‌كرد، چیتان كردووه وا پرسیاری له‌باره‌وه ده‌كردن؟ وریاشوه‌ڵامی م.جه‌زا ده‌داته‌وه كه ئه‌و ئاگای له هیچ نییه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێك له‌به‌رده‌رگای ماڵێكدا وه‌ستاوه كه پرسه‌یان هه‌بووه له‌وێ مولازم عه‌لی بینیونی‌و هاتووه داوای هه‌ویه‌ی لێ كردوون‌و ڕۆشتووه ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری ناسنامه له وریاش بكات. به‌ڵام م.جه‌زا ئامۆژگاری وریا‌و كه‌مالی برای ده‌كات كه به ئاگابێت‌و وریای خۆیان بن له‌م ڕۆژانه‌دا چونكه هاتن‌و پرسیاركردنی پیاوخراپێكی وه‌ك‌و مولازم عه‌لی به ئاسایی نازانێت.
بۆ ڕۆژی دواتر، هه‌ریه‌كه له وریا‌و كه‌مال ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن‌و ئه‌و پێنجشه‌ممه‌یه‌ش به‌ڕێ ده‌كه‌ن كه دوایین پێنجه‌شه‌ممه‌ی پێش ده‌ستگیركردنیان ده‌بێت.
بۆ ڕۆژی دواتر هه‌ینی، 16/12/1988 دوای ئه‌وه‌ی حاجی سه‌بری دایكی به‌خه‌به‌ی ئه‌كاته‌وه نوێَژه‌كه‌ی بكات، وریا هه‌ڵده‌ستێت نوێژه‌كه‌ی ده‌كات‌و پاشان ده‌چێت ته‌ماشای ئاسمان ده‌كات بزانێت ئاسمان هه‌وره یان سایه‌قه‌یه‌و ده‌توانن ئه‌و یارییه بكه‌ن كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شه‌هید كه‌یوان‌و چه‌ند قوتابی‌و هاوڕێیه‌كیاندا ئه‌نجامی بده‌ن، پاشئه‌وه‌ی دڵی خۆش ده‌بێت به‌وه‌ی شوكر ئاسمان ساماڵه‌و به‌خۆشییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆی‌و ده‌خه‌وێت، وریا كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی ته‌نها 15ساڵ ده‌بێت سه‌عات (7,20) كاتێك به‌شه‌قێك خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه، كاتێك چاو ده‌كاته‌وه ده‌بینێت كابرایه‌كی بالابه‌رزی سوركار به‌سه‌ر سه‌رییه‌وه وه‌ستاوه‌و لێی ده‌پرسێت"شسمك؟" ئه‌ویش ده‌ڵێت"وریا" له‌گه‌ڵ ده‌ڵێت وریا، چواركه‌س له‌و جه‌لادو پیاوكوژانه‌ی له‌گه‌ڵ مولازم عه‌لی بوون له میلی تفه‌نگه‌كانیان ده‌ده‌ن،"ئیی وریا، انت وین؟ صار سنتی انا ادور علیك؟" ئه‌مه یه‌كه‌مین ڕسته‌بوو كه وریا له مولازم عه‌لی ده‌بیستێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە