پێش 3 هەفتە 211 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كرد

په‌یام

ئه‌مڕۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر، پێشوازیی كرد له‌ دكتۆر سه‌روه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له‌سلێمانیی‌و بۆردی به‌ڕێوه‌بردن نه‌خۆشخانه‌كه‌.

له‌دیداره‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیری كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و، دواتر ورده‌كاریی ئیش‌و كاری نه‌خۆشخانه‌كه‌و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی دێته‌ به‌رده‌میان خستیانه‌ڕوو.

لای خۆشیه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر  ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵه‌  كه‌ ستافی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین توانیویانه‌ له‌ماوه‌ی (3) ساڵی ڕابردوودا خزمه‌تی گه‌وره‌و به‌رچاوی نه‌خۆش‌و هه‌ژاران بكه‌ن.

 وتیشی: پێویسته‌ زیاتر هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانیان بده‌ن.

 ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئومێدیشی خواست، له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین بكرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری هاوڵاتییان به‌گشتیی‌و هه‌ژاران به‌تایبه‌تیی بكرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی تایبەت بەژیانی خۆی دەداته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی گشتیی هوداپار ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی كه‌مپینی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی كرد

  • پێش 2 هەفتە

    حاجیاوا.. ئاماده‌یی عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر بڕوانامه‌ی به‌خشییه‌ 15 قوتابی

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    وه‌فدێكی ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیان كرد

  • پێش 3 هەفتە

    هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كرد

  • پێش 3 هەفتە

    ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی ده‌كات

سەرەتا