پێش 3 هەفتە 144 جار خوێنراوەتەوە

حەوت شێوازی ژیان یاخود "لایف ستایل" کەکاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی ئێسک

په‌یام

١- جووڵەی تەواو ناکەیت:
ئێسکەکانمان شانەی زیندوون تا زیاتر بەکاریان بێنین بەھێز تر دەبن ، ئەگەر بەکار نەھێنرێن ئەوە لاواز دەبن ، بۆیە وەرزش کردن زۆر گرنگە ، ھەوڵ دە ئەو وەرزشانە بکە کە ماسولکەکانت بەھێز دەکەن و ھەروەھا ڕۆشتن و مەلەکردن زۆر گرنگن.


٢- گۆشتی سوور زۆر دەخۆیت:
خواردنی بڕێکی زۆر پرۆتین دەبێتە ھۆی ئەوەی گورچیلەکان ماددەی کالسیۆم زیاتر دەرکەن کەدەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی چڕی ئێسک و ئێسکە نەرمە .ھەندێ توێژینەوە دەڵێن کە خواردنی زۆری پرۆتین دەبێتە ھۆی ھەڵمژینی بڕێکی زیاتر لە کالسیۆم ، کەپێویست دەکات دوای زیاتر بکرێتە دەر و کەم بکرێتەوە . ھەموو شتێک زیادەڕەوی تیابکرێت ئەنجامەکەی خراپە ، بۆیە باشترە بە شێوەیەکی مامناوەند گۆشت بخورێت.


٣- خواردنی سوێر دەخۆێت لەنێوان ژەمەکان دا (سناك):
توێژینەوەیەک لە ژاپۆن کراوە باس لەوەدەکات ئەو ئافرەتانەی کەتەمەنیان لەسەروو ٥٥ ساڵەوەیەو بەڕێژەی زۆر خواردنی سوێر یاخود سۆدێۆم دەخۆ*ن ئەگەری توشبوونیان بە شکاوی ئێسکەکانیان چوار ھێندەی ئافرەتێکی ترە لەھەمان تەمەندا ، ئەمیش لەبەرئەوەی کە سۆدێۆم فڕێدەدرێتە دەرەوە لە گورچیلەکان ، کالسێۆم کەم دەبێتەوە لەناو خوێندا ، کەکاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر تەندروستی ئێسک .


٤- ناچیتە بەردەم تیشکی خۆر:
بەپێی ڕێکخراوی نەتەوەیی ئەمریکی بۆ ئێسکە نەرمە ، ھەموو کەسێک خوار تەمەنی ٥٠ ساڵ پێویستی بە( ٤٠٠-٨٠٠ lu ) وەحدە ڤیتامین دی ھەیە لە ڕۆژێکدا، وە کەسێک لە تەمەنی ٥٠ ساڵ یان سەرووتر پێویستی بە ( ٨٠٠ - ١٠٠٠ وەحدە ) ھەیە ڕۆژانە لەڤیتامین دی ، ئەگەر ناتوانیت ڕێژەی پێویست لەڤیتامین دی بەدەست بێنێت بە بەرچوونە بەر خۆر ، ئەوا پێویستە بەشێوەی سەپلیمینت وەری گریت یاخود بەو خۆراکانەی کە ڤیتامین( دی ) زۆر تیادایە وەکو شیرەمەنییەکان .


٥- کێش دابەزاندنی زۆر:
کێشی گونجاو شتێکی زۆر باشە ، بەڵام ھەندێ جار دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی زۆر کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر جەستە ، بینراوە ئەو کەسانەی BMI یان ( پێوەرێکە بۆ کێش پێوان کە نورمەڵەکەی ١٨.٥-٢٥ ) ە ، لە ١٨.٥ کەمترن مەترسیەکی زیاتریان ھەیە بۆ تووشبوون بە ئێسکە نەرمە ، لەتوێژینەوەیەکدا کە لەلایەن قوتابخانەی ھارڤردەوە کراوە بۆ تەندروستی گشتی بینراوە ھەر وەحدەیەک زیادە لە ژمارەی BMI (کە ٥-٨ پاوەند کێش دەکات ) ئەوا مەترسی ئێسکە نەرمە بەڕێژەی ١٢٪ کەم دەکات.


٦- خواردنەوەی ئەلکھوول :
چەند توێژینەوەیەک لە زانکۆی ولایەتی ئۆریگۆن سەلماندوویەتی کەخواردنەوەی زیاتر لە دوو پەرداخ ئەلکھوول لەڕۆژێکدا کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ئێسک ، زۆر خواردنەوەی ئەلکھول ماددەی( کورتیسۆل ) زیاد دەکات لە لەش دا کە دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی چڕی ئێسک ، ھەروەھا لە ئافرەت دا بە تایبەتی خواردنەوەی ئەلکھول دەبێتە کەمی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین کە کاریگەریەکی زۆری ھەیە بۆ دروستبوونی ئێسکە نەرمە ، ھەروەھا ئەلکھول وەکو ژەھر کاردەکاتە سەر خانەی ئێسک.

٧- ژیان لەژینگەیەکی پیسدا:
لەتوێژینەوەیەکی تازەدا کە لەلایەن ( lancet planetaryhealth )کراوە لەنێوان ساڵەکانی( ٢٠٠٣-٢٠١٠) ، ٢.٩ ملێۆن ستافی تەندروستی بەشداریان تیاداکردووە بۆ کۆکردنەوەی داتا لە وولایەتە یەکگرتووەکان ، بینراوە کە ھەرچەندە پیس بوونی ژینگە ڕووبدات بەھۆی زیادبوونی (particular matter) کەیەکێکە لە ھۆکارەکانی پیس بوونی ژینگە ئیتر ئایە بەھۆی کارگەکانەوە بێت یاخود دووکەڵی ئۆتۆمبێل یان سووتانی دارستانەکان ، ئەوا ڕێژەی شکاندنی ئێسک و ئێسکەنەرمە لە پیرەکاندا زیاد دەکات ، بۆیە باشترە ئەو کەسانەی لەشوێنی دووکەڵاوی دەژین یان نزیک کارگەکانەوە خۆیان بە دوور بگرن لەوەرزش لە دەرەوە و ھەوڵ دەن لە ڕووبەری کراوەو سەوزاییدا وەرزش بکەن ، دەتوانیت (air purifier) بەکاربێنیت کە ئامێرێکە بۆ پاکردنەوەی ھەوا ی ژوورەوە لەگەڵ فلتەردا ، جگە لەوە دەبێت ساڵانە پشکنین بکەیت بۆ ئێسکە نەرمە.



دكتۆرهه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشانه‌كانی به‌ردی گورچیله‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی گۆشتی سوور ئه‌م زیانانه‌شی هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    سكچوون و جۆره‌كانی و هۆكاره‌كانی توشبوون

  • پێش 2 هەفتە

    دووكەڵی جگەرە شێرپەنجەی ئەندامەكانی سەر و مل مەترسیدارتر دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    ئایا تۆ ئه‌م گرنگییەی شیردانی سروشتی ده‌زانیت بۆ خانمی شیرده‌ر؟

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبه‌جێبكه‌ و خۆت له‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆڵۆن بپارێزه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌و منداڵانه‌ی ژه‌می به‌یانی ناخۆن، مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌كانیان هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی دڵه‌ڕاوکێ

سەرەتا