24/01/2021
1282 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی هه‌ولێر: به‌رگدرویه‌كی پیاو ده‌ستگیركراوه له ژوری خۆگۆڕینی ژنان كامێرای نهێنی داناوه
په‌یام
پۆلیسی هه‌ولێر به‌رگدرویه‌كیان ده‌ستگیركردووه، كه له‌ژوری خۆگۆڕین و تاقیكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی ژنان كامێرای داناوه و ڤیدیۆی تۆمار كردوون.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له لێدوانێكدا به په‌یامی رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی كچێك كامێرای نهێنی له‌ژوری خۆگۆڕین و تاقیكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگ ئاشكراكردووه، پۆلیس به‌رگدرویه‌كی پیاوی تایبه‌ت به دورینی جلوبه‌رگی ئافره‌تانی ده‌ستگیركردووه.
هۆگر عه‌زیز وتیشی، ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستگیركراوه خێزانداره و خاوه‌نی چوار منداڵه و مۆبایله‌كه‌ی خۆی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و كچ و ژنانه بگرێت كه ده‌چنه دوكانه‌كه‌ی و جلوبه‌رگ تاقیده‌كه‌نه‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌رگدرووه ده‌ستگیركراوه‌كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا وتویه‌تی كه ئه‌و كچه‌ی پێ جوان بووه، بۆیه حه‌زیكردووه ڤیدیۆی تۆماربكات.
به وته‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له ئێستادا به‌رگدرووه‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 402 له یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە