پێش 3 هەفتە 335 جار خوێنراوەتەوە

‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

په‌یام‎

زۆربه‌ی دایکان و باوکان ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی که‌م خواردن و که‌می ئیشتهای مناڵان ده‌بنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ته‌مه‌نی ( ۲ ـــ ۸ ساڵ ) دا و نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بکه‌ن.

هۆکاره‌کانی که‌می ئیشتها له‌ مناڵات :
1-ئازار: وه‌ک له‌ کاتی ددانی تازه‌دا ، بریندار بوونی زمان و ناو لێو به‌ هۆی ڤایرۆسه‌وه‌ ، ئازار و پێچی ناوسک ، قه‌بزی به‌رده‌وام.
2-په‌تا و هه‌ڵامه‌ت: هه‌وکردنی له‌وزه‌تێنی درێژخایه‌ن یان دووباره‌بوو ، هه‌وکردنی گوێی ناوه‌ڕاست.
3-به‌ زه‌حمه‌ت پاروو قووت دان : وه‌ک گه‌وره‌بوونی له‌وزه‌تێن ، ئه‌دینوێد.
4-ترس و دڵه‌ ڕاوکێ: بۆ نموونه‌ له‌ خوێندگا یان بوونی ئاژاوه‌ و ناکۆکی و شه‌ڕی نێوان دایک و باوک.
5-پێدانی خواردنێ که‌ مناڵه‌ حه‌زی لێ نه‌کات.
6-خواردنی پسکیت و چپس و شیرینی و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان به‌ تایبه‌ت ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ژه‌مه‌کان.
7-شێوازی هه‌ڵه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ کردن له‌ کاتی خواردن: وه‌ک تووڕه‌ بوون له‌ مناڵ یان لێدانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زۆر نان بخوات یانلۆمه‌ کردنی کاتی خواردن.
8-که‌می جووڵه‌ و سستی مناڵ: به‌ هۆی زۆر سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن یان به‌کارهێنانی ئایپاد و مۆباێڵه‌وه‌.
9-زۆر پێدانی شێر به‌ تایبه‌ت پاش ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ و لێ نه‌بڕینه‌وه‌ی شیر پاش دوو ساڵ له‌گه‌ڵ دره‌نگ پێدانی خواردن به‌ مناڵ ( پێویسته‌ دوای چوار مانگی شۆربا و سریلاک بدرێت به‌ مناڵ ).
10-شه‌ونخوونی: پێویسته‌ مناڵی ژیر ته‌مه‌ن ۱۲ ساڵ شه‌وانه‌ سه‌عات نۆ خه‌وتبێت له‌ هه‌موو وه‌رزه‌کان.
11-گرنگی نه‌دان به‌ مناڵ و یاری نه‌کردن له‌ گه‌ڵی دا و به‌ جێ هێشتنی بۆ ماوه‌ی زۆر به‌ ته‌نها.
12-هه‌ندێ جار مناڵه‌که‌ وه‌ک شێوازێک به‌کاری دێنێت بۆ سه‌رنجڕاکێشانی دایک و باوک.
13-بوونی کرمی ڕیخۆڵه‌، هه‌ندێ هه‌وکردنی گه‌دده‌ و ڕیخۆڵه‌کان.

 گرنگترین ڕێنمیایه‌کان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی:
1-دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ عینادی کردن له‌گه‌ڵ مناڵ تا به‌زۆر خواردن بخوات.
2-به‌زۆری ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئاماده‌ بکات که‌ حه‌زی لێ ئه‌کات به‌مه‌رجێک خۆراکی ته‌ندروست بێت.
3-ئاماده‌کردنی خواردن به‌ شێوازی سه‌رنج ڕاکێش و ڕازانده‌وه‌ی ، پێدانی خواردنی تازه‌.
4-هاندانی مناڵ: بۆ نموونه‌ پێ بڵێ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌فته‌یه‌ک خواردن بخوێت یاریه‌کی تازه‌ی وه‌ک پاسکیل یا بووکێکی تازه‌ت بۆ ئه‌کڕم یان ئه‌تبه‌م بۆ شوێنی یاری کردن ؛ به‌ڵام به‌ڵێنه‌که‌ت جێ به‌ جێ بکه‌.
5-له‌ قاپێکی گه‌وره‌ بڕێکی که‌م خواردنی بۆ تێ بکه‌ ، یان له‌ یه‌ک قاپ دا به‌یه‌که‌وه‌ بیخۆن.
6-فێری مه‌که‌ به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزێون و ئایپاد و مۆبایڵه‌وه‌ خواردن بخوات به‌ڵام خۆت مۆبایڵ به‌کار مه‌هێنه‌ له‌ کاتی خواردن ؛ له‌ بری ئه‌وه‌ قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵدا بکه‌.
7-پێدانی شروبی ڤیتامین بی کۆمپلێکس و زنک و ڤیتامین دی له‌ ژێر چاودێری پزیشک.
8-به‌کار نه‌هێنانی شروبی ئیشتها به‌ بێ ڕێنمیایی پزیشکی پسپۆڕ.

‎دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی
‎پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێجیم کردن پێویستی به‌ یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزان هه‌یه‌:

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شەرمنی منداڵ نەخۆشییە یاخود نا؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیارده‌ی زمانگرتن له‌منداڵاندا، هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 2 هەفتە

    خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟

  • پێش 3 هەفتە

    ‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

  • پێش 3 هەفتە

    زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

سەرەتا