24/01/2021 422 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر.. شاندێكی هه‌ده‌په‌ سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی كرد

په‌یام

عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) كرد.
شاندی میوان پێكهاتبوون له‌ (ناهیده‌ حه‌ربی و حیكمه‌ت محه‌مه‌د و ڕوكه‌ن حه‌سه‌ن) و له‌لایه‌ن عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی و شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانه‌وه‌ پێشوازیكران. 

له‌ دیدارێكدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ده‌په‌ و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و بارودۆخی ئێستای باكوری كوردستان كرا.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسیی باكوری كوردستان و ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌، عه‌بدولستار مه‌جید ڕایگه‌یاند "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی كاری سیاسیی و مه‌ده‌نین و هه‌رجۆره‌ فشار و ده‌ستگیركردنێك به‌هۆی جیاوازی سیاسییه‌وه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

وتیشی "پێویسته‌ توركیا دان به‌ مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیادا بنێت و ده‌رگای چالاكی مه‌ده‌نی و كاری سیاسیی دانه‌خات"
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌ "مانگرتنی زیندانیانی كورد له‌ گرتوخانه‌كانی توركیا ده‌ره‌نجامی خراپی دۆخی ئه‌وانه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی توركیا گوێ له‌ داخوازییه‌كانیان بگرێت. "
شاندی كۆمه‌ڵ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و كارێك نه‌كه‌ن كه‌ زیان به‌ سه‌روه‌ری خاك و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نن كه‌ بۆته‌ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و جێ ئومێدی هه‌رسێ پارچه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان.
شاندی هه‌ده‌په‌ سوپاسی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانیان كرد له‌ پشتیوانی كردنی خواسته‌كانی كوردانی باكور.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ ده‌خاته‌ڕوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رانییه‌.. ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ بۆ ناوی حزبه‌كه‌ی گۆڕی؟

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبی سوسیالیست پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌ له‌ كۆمه‌ڵ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتیی زانایان ده‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ: حوكمڕانییه‌كی دادگه‌رو شه‌فاف پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ پێیان وایه‌ كۆنگره‌‌‌ گۆڕانكاری گرنگی‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوون‌ ئه‌نجام داوه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی ئێران ده‌كات

سەرەتا