24/01/2021 492 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر یونایتد چارەنووسی ڤان دی بیکی یەکلایکردۆتەوە

پەیام سپۆڕت

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چارەنووسی ڤان دی بیکی هۆڵندی و یاریزانی یانەکەی یەکلایکردۆتەوە.

 
ڤان دی بیک هاوینی ڕابردوو لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵندییەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە کرد، سۆڵشایەری ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان تا ئێستا وەک یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ ئەو یاریزانە لاوەدا نەکردووە و ئەمەش دەنگۆی ڕۆیشتنی لە یانەکە دروست کرد بوو.

لەم بارەیەوە پێگەی (espn)ی جیهانی زانیاری لە نێو یانە ئینگلیزییەکە بەدەست گەیشتووە و لە هەواڵێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان پلانی نییە لەم زستانەدا دەستبەرداری ڤان دی بیک ببن و بە دڵنیاییەوە تا هاوینی داهاتوو وەڵامی هیچ گرێبەستێک سەبارەت بەو یاریزانە نادەنەوە.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتری بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، سۆڵشایەری ڕاهێنەر لە قۆناغی دووەمی ئەم وەرزەدا دەرفەتی زیاتر بە ڤان دی بیک دەبەخشێت بەتایبەتی دوای ئەوەی یارییەکە تەواو چڕ دەبنەوە و بەمەش یاریزانەکە دەتوانێت تواناکانی خۆی زیاتر بسەلمێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا