24/01/2021 250 جار خوێنراوەتەوە

سه‌لاحه‌دین...فه‌رمانده‌یه‌ك و 11 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران

په‌یام

سوپای عێراق، کوژرانی فەرماندەی فەوجی سێ سەربە لیوای ٢٢ و 11 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە فەرماندەی فەوجی سێ سەربە لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی، حوسێن سەعیدان گاتع ئەبو عەلیا حەسناوی لەگەڵ ژمارەیەک ھاورێی ناوبراو لە میانی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، کوژراون.

شەوی رابردوو، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ھێرشی کردبووە سەر لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی.

لە ئاکامی ھێرشەکەدا، فەرماندەی فەوجی سێ سەربە لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی، حوسێن سەعیدان گاتع ئەبو عەلیا حەسناوی لەگەڵ ١١ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ١٥ چەکداری دیکەیش برینداربوون.

ئەم ھێرشەی داعش دوای دوو رۆژ لەو دوو کردە خۆکوژییە دێت کە لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا روویاندا و بەھۆیە ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ی دیکە برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

سەرەتا