24/01/2021 289 جار خوێنراوەتەوە

کەشتییەکی تورکیا لە نێجیریا رفێندرا

په‌یام

کەشتیەکی کۆنتەینەری تورکیا بە ناوی مۆزارت لە کەنداوی گینەی کەناراوەکانی وڵاتی نێجیریا رفێندرا.

بەپێی ئەو راگەیاندراوە لەلایەن سەرۆکی گرووپی  EOS Risk، دەیڤید جۆنسن بڵاوکراوەتەوە، کەشتییەکی تورکی بە ناوی مۆزارت کە سەربە کۆمپانیای بۆدانی تورکیایە بۆ کاروباری دەریاوانی و بنکە سەرەکییەکەی لە شاری ئیستانبوڵە، لە کەنداوی گینە رووبەڕووی ھێرشی چەتەکانی دەریا بووەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەشتییە لە شاری لاگۆسی نێجیریاوە بەرەو شاری کایپ تاون بەڕێکەوتووە و لە کۆی ١٩ سەرنشینی کەشتییەکە ١٥ کەسیان رفێندراون و کەسێکیش کوژراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە سێ لە سەرنشینانی کەشتییەکە لەگەڵ چەتەکانی دەریا لە نێو کەشتییەکە ماونەتەوە.

بەپێی ئەو تۆمارە دەنگییەی کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە و دەگوترێ ھی کاپیتی چوارەمی کەشتییەکەیە بە ناوی فورکان یارین-ە، دەڵێت "بە شێوەیەکی کوێرانە ئاراستەی کەشتییەکە دەکەم. گشت کێبلەکانیان پچڕاندووە، ھیچ شتێک کار ناکات، تەنها راداری کەشتییەکە کاردەکات. ئاراستەیەکیان پێ داوم، ئێستا کەشتییەکە بەرەو ئەو ئاراستەیە دەبەم کە پێیانداوم". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمارییەكانی تەكساس هەڵمەتێكی بەرفراوانیان دژی مسوڵمانان دەستپێكردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا دەیەوێت بە فەڕمی داوای لێبوردن لە دۆسیەی بازرگانیی بە كۆیلەوە بكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بولسۆنارۆ چۆن هه‌ڵات؛ ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەرەنسا خۆپیشاندان دژ بە گرانیی و خراپبوونی كەرتی پەروەردە ئەنجامدرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس نزیكبووەتەوە و ڕێژەی پشتیوانی لە ترەمپ دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا فرۆشتنی 500 مووشەكی پاتریۆتی بۆ ئۆكراینا پەسەند كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دووكەڵی ئاگری دارستانەكانی ئیندۆنیزیا گیانی زیاترلە سێ هەزار كەسی سەند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئەمریكا لەگەڵ ئێران 47 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

سەرەتا