23/01/2021 327 جار خوێنراوەتەوە

ئیشێک بۆ کیکی سێتین دۆزراوەتەوە

پەیام سپۆڕت 

کیکی سێتین پاش دوورخستنەوەی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا هیچ یانەیەکی دیکە کاری نەکردۆتەوە، بەڵام لە ئێستادا یانەیەک لە خولی چینی دەیەوێت ڕاهێنەرایەتی یانەکەی بەو ڕاهێنەر بسپێرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ ڕافائێل بێنیتز لە ڕاهێنەرایەتی یانەی دالیانی چینی دوورخرایەوە، ئەمەش پاش ئەوەی یانەکە لە پلەی حەوتەمی کۆمەڵەی یەکەم دەهات و تەنیا خاوەنی دوو بردنەوە بوو، بەڵام حەوت شکست و پێنچ یەکسانی تۆمار کرد بوو، یانەکە ساڵانەی 12 ملیۆنی بە بێنیتز دەدا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیش ئاشکرای دەکات، یانە چینییەکە بۆ پڕکردنەوەی شوێن ڕافا چاویان لە لێهاتووی کیکی سێتینیە و دەیانەوێت ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بەو ڕاهێنەرە بسپێرن.

کیکی سێتین لە ئێستادا چاوەڕوانی دادگا دەکات، تا ئەوەی لە ڕێگای یاساوە قەرەبووی دارایی لە یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت لە پای دوورخستنەوەی لەو یانە پاش شکستە قورسەکەیان بەرانبەر بایرن میونخ لە چامپیۆنسلیگی وەرزی ڕابردوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پیرێز داهاتووی ڕامۆسی بە لایەکدا خست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. یاریزانێکی ئەرجەنتینی گرێبەستی بەرشەلۆنە ڕەتدەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی یۆڤانتۆس دەچێتە بەرشەلۆنە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان باسی کارتە سوورەکەی ئەتڵەنتا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ناوبژیوانێکی ئیتاڵی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل هۆکاری بردنەوەکەی یانەکەی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی ئاس وادەی گەڕانەوەی ڕامۆس بۆ یاریگاکان ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی دوورخستنەوەی مۆرینیۆ ئاشکرا دەبێت

سەرەتا