23/01/2021 785 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید پارەی فرۆشتنی یاریزانێکی وەرنەگرتووە و هەڕەشەی لێسەندنەوەی دەکات

پەیام سپۆڕت 

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی نەیتوانیوە قیستی یەکەمی پارەی گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی ڕادەستی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات و ئەمەش نیگەرانی یانە ئیسپانییەکەی لێکەوتۆتەوە.

 

ڕۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات، یانەی ئینتەرمیلان بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت و تا ئێستا یانەکە نەیتوانیوە قیستی یەکەمی کڕینی ئەشرەف حەکیمی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بدات، لە کاتێکدا دەبوو کۆتایی مانگی ١٢ی ڕابردوو بەرپرسانی نێرازۆری 10 ملیۆن یۆرۆ وەک قیستی یەکەم بە ڕیاڵ مەدرید بدات، بەڵام ئەوە ڕووی نەداوە و بەمەش یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مامەڵەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە نیگەرانە.


سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، دواتر هەردوو یانە کۆبوونەوەیان کردووە و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کێشەکە دۆزیوەتەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا ڕێكکەوتوون لەسەر ئەوەی 30 مانگی 3ی داهاتوو دواین وادەی ڕاستکردنی قیستی یەکەم بێت، ئەو وادەیەش دوای وادەیە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی بۆ یانەکان دیاری کردووە تا ئەوەی پێداچوونەوە و وردبینی بۆ داهاتوو و خەرجی یانەکەیان بکەن تا ئەوەی ڕوون ببێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانن لە کێبڕکێیەکان بەشداربن یان نا.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە پلانی کۆتایی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکرا کردووە و باس لەوە دەکات، بەرپرسانی یانەی شاهانە داوای گرنتیان کردووە تا ئەوەی پارەکەیان بۆ بنێرن، ئەگەر ئینتەرمیلان نەیتوانێت پارەکە بدات، ئەوا فلۆرێنتینۆ پیرێز  بەپێی یاسای یاریزانەکە بۆ یانەکەی دەگەڕێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

سەرەتا