22/01/2021 434 جار خوێنراوەتەوە

چوار ڕاهێنەر وەک شوێنگرەوەی لامپارد دیاری کراون

پەیام سپۆڕت

چوار ڕاهێنەر وەک شوێنگرەوەی فرانک لامپاردی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ناویان دەهێنرێت و یانە لەندەنییەکەش بۆ بڕیاری کۆتایی سەری لێ شێواوە.

 

پێگەی (espn)ی جیهانی هەواڵێکی تایبەتی بە باروودۆخی ئێستای یانەی چێڵسی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، بەرپرسانی بلوز پێیانوایە پاش ئەو پارە زۆرەی لە هاوینی ڕابردوو خەرجیان کردووە کارەکان و ئەنجامەکانی لامپارد لە ئاستی پێویستیدا نەبوون و دەکرا یانەکەیە لە ئاست و ئەنجامێکی باشتر بوایە.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، کارگێڕی چێڵسی لەگەڵ ڕۆمان ئەبراهامۆڤیچی سەرۆکی یانەکە چوار ڕاهێنەریان بۆ شوێنگرتنەوەی لامپارد دیاری کردووە، ئەوانیش جویلیان ناگلیسمانی ڕاهێنەری لایبزیگی ئەڵمانی و ڕاڵف هانزهۆتڵی ڕاهێنەری ساوسهامپتۆن و ماکسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس و تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری پێشووی پاریس سانجێرمانە، نزیکترین پاڵێوراویش ئالێگری ئیتاڵییە و ناوبراو زیاتر لە ساڵێکە ئامادەکاری کردووە تا ئەوەی لە داهاتوودا لە خولی نایابی ئینگلیزی کاری ڕاهێنەرایەتی بکات و بۆ ئەو مەبەستەش خۆی فێری زمانی ئینگلیزی کردووە.

ماڵپەرە جیهانییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەرپرسانی یانە لەندەنییەکە بۆ بڕیاری دوورخستنەوەی لامپارد بەسەردوو بۆچووندا دابەشبوون، بەشێکیان پێیانوایە دەبێت تا کۆتایی وەرز لامپارد بهێڵنەوە و لە هاویندا یەکێک لەو چوار ڕاهێنەرەی کە پاڵێوراون سەرکردایەتی پڕۆژەی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو بکەن، بەڵام بەشێکی دیکە پێیانوایە باشترە لەئێستادا لامپارد دوور بخرێتەوە و ئالێگری شوێنی بگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

  • پێش 1 هەفتە

    ڕافینیا چیرۆکی وێنە کاریگەرەکەی لەگەڵ فلیک ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پێرێز دوای دوورخستنەوەی ئالۆنسۆ بە تووندی ئاگاداری چەند یاریزانێکی کردووەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بڕونۆ فێرناندێز مەرجێکی قورس دەخاتە بەردەم بەرپرسانی مانچستەر یونایتد

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک کێشەیەکی سەرەکی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی هەموو شتێک لەسەر چوونی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

سەرەتا