21/01/2021 573 جار خوێنراوەتەوە

مارکا چارەنووسی زیدان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چارەنووسی زەینەدین زیدانی فەڕەنسی و  ڕاهێنەری یانەکە یەکلایکردۆتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتیانکردۆتەوە لە ئێستا گفتوگۆی لە بارەی دوورخستنەوەی زیدانی ڕاهێنەرەوە بکەن، ئەمەش پاش ئەوەی دەنگۆی ڕۆیشتنی ئەو ڕاهێنەرە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی تا دێت زیاتر دەبێت، بەهۆی کرانە دەرەوەی یانەکە لە جامی شای ئیسپانی لە قۆناغی 32ی  جامەکە لەسەر دەستی یانەیەکی پلەی سێ.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ سەرۆکی یانەکە هاوڕان لەسەر ئەوەی تا کۆتایی وەرز چاوەڕوانی بکەن تا ئەوەی بزانن زیدان لە خولی ئیسپانی و چامپیۆنسلیگ چ ئەنجامێکی دەبێت و دواتر بڕیار لەسەر داهاتووی ئەو ڕاهێنەرە بدەن.

ڕۆژنامەی مارکا باس لەوەش دەکات، بەرپرسانی یانەی شاهانە بە ڕاشکاوانە داوایان لە زیدان کردووە گۆڕانکاری لە پلان و پێکهاتەیدا ئەنجام بدات تا ئەوەی دۆخی یانەکە بەرەو خراپتر نەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

سەرەتا