21/01/2021 474 جار خوێنراوەتەوە

زیدان هۆکاری شکستەکە و بەرپرسیارێتییەکەی ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت

زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هۆکاری شکست و کرانە دەرەوەیان لە جامی شای ئیسپانی ئاشکرا دەکات و هاوکات خودی خۆشی لەو ئەنجامە بە بەرپرسیار دەزانێت.

 
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە میانی قۆناغی 32ی خامی شای ئیسپانی بەرانبەر  یانەی ئەلکۆیانۆی پلە سێ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک شکستی هێنا و ماڵئاوایی کرد.

لە دوای یارییەکەش لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئیسپانیا، زیدان سەبارەت بە هۆکاری شکستی یانەکەی وتی: ئێمە دەمانتوانی گۆڵی دووەم تۆمار بکەین و یارییەکە بە جۆرێک تر ێت، بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبووین و ئێستا لە جامەکە ماڵئاواییمان کردووە.

زیدان بەردەوام دەبێت و دەڵێت: گۆڵپارێزی بەرانبەر توانی وەڵامی سێ تۆپی زۆر زەحمەت بداتەوە، ئێمە هەموو هەوڵێكی خۆمان دا، بەڵام تۆپەکە نەیدەویست بچێتە گۆڵەکەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا زیدان هۆکاری شکستەکەی خستە ئەستۆی خۆی و ئاماژەی بەوەشکرد، کرانە دەرەوەیان لەسەر دەستی یانەیەکی پلە سێ شوورەیی نییە و بە حاڵەتێکی ئاسایی تۆپی پێ وەسفی کرد.

لە کۆتایشدا زیدان وتی: نەک تەنیا ئەم شکستە بەڵکو هەموو شکستێک بە ئازارە، یاریزانەکانم تەنیا ئارەزووی بردنەوە دەکەن، ئێستا کاتی ئەوەیە بیر لە خولی ئیسپانی و یانە پاڵەوانەکان بکەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا