20/01/2021 346 جار خوێنراوەتەوە

کڵۆپ گەڕانەوەی بەرگریکارێکی ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت 

یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ ئامادەیی جۆیل ماتیپی بەرگریکاری یانەکەی بۆ یاریکردن نیشاندا و ڕەتیشیدەکاتەوە ڕۆبێرتۆ فیرمینۆی هێرشبەری ئاستی دابەزی بێت.

لە میانی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاریی یانەکەی بەرانبەر بێرنلی بۆی سازکرابوو کڵۆپ وتی: ماتیپ بە باشی مەشقە کۆمەڵییەکانی ئەنجامداوە و ئێستا کاتی ئەوەیە بڕیار لە یاریکردنی بدەین.

لە درێژەی قسەکانیدا کڵۆپ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو وەک ڕاهێنەر دەزانێت لە تۆپی پێدا تەنیا ئەنجام گرنگە، بەڵام ئاستی بەرزیش پێش ئەنجام پێویستە، ئێمەش لە دواین یاریدا بەرانبەر مانچستەر یونایتد ئاستێکی بەرزمان نیشاندا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کڵۆپ بەرگری لە فیرمینۆی هیرشبەری یانەکەی کرد و وتی: ڕاستە لە چەند یاری ڕابردوودا فیرمینۆ گۆڵی زۆری تۆمار نەکردووە، بەڵام ئەمە بە واتایی ئەوە نایەت کە ئاستی دابەزی بێت.
لە کۆتاییدا یۆرگن ئەوەی ئاشکرا کرد، دیۆگۆ جۆتا تا ئێستا لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە و پێویستی بەچەند هەفتەیەکی دیکە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • پێش 1 هەفتە

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

سەرەتا