17/01/2021
705 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی باڵای پارتی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد
په‌یام
شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد و وته‌بێژی كۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی پارتیی جه‌ختیان له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌گۆڕو چه‌سپاوه‌كانی خۆیان كردوه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن هه‌بێت و له كوردستانیش چاكسازی راسته‌قینه بكرێت.
ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی زه‌عیم عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد له شاری سلێمانی و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش زه‌عیم عه‌لی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا باسی یه‌كڕیزیی و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و بودجه‌و چۆنێتی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه.
لای خۆشییه‌وه رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتی جه‌ختیان له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌گۆڕو چه‌سپاوه‌كانی خۆیان كردوه‌ته‌وه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌نجامدانی چاكسازیی راسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و محه‌مه‌د بامۆكی و رێبوار حه‌مه‌د و ئاڤان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و حاجی هێمن هه‌ولێری به‌ر‌پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازییان له شانده‌كه‌ی پارتی كرد.
شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتبوون له زه‌عیم عه‌لی و كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حسێن و پشتیوان سادق ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە