15/01/2021 431 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا ڕه‌تیكرده‌وه‌ پاشگه‌زبێته‌وه‌ له‌ ناساندنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن وه‌ك ڕێكخراوی تیرۆرستی

په‌یام

ئەمریكا داوایەكی نەتەوەیەكگرتووەكانی بۆ پاشگەزبوونەوە لە ناساندنی حوسییەكانی یەمەنی وەك ڕێكخراوی تیرۆریستی، ڕەت كردەوە.

ئەمریكا لەسەر زاری (ڕیچارد میڵس)، جێگری نوێنەری وڵاتەكەی لە نەتەوەیەكگرتووەكان بەفەڕمی داوایەكی نەتەوەیەكگرتووەكانی بۆ پاشگەزبوونەوەی لە پۆڵێنكردنی كۆمەڵەی "ئەنساڕوڵڵا"ی یەمەنی، وەك ڕێكخراوی تیرۆریستی ڕەت كردەوە.

لەوبارەوە، (ڕیچارد میڵس) ڕایگەیاند: واشنتۆن پابەندە بە بڕیارەكەی خۆی و ڕێوشوێنێكیش بۆ سووككردنی كاریگەرییەكەی لەسەر ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن، دادەنێت.

ئەو وتیشی: ئەمریكا ڕێكارەكانی ئاسانكردنی گەیشتنی هاویكارییە مرۆییەكان و هاوردە بازرگانییەكان بۆ یەمەن، دەگرێتە بەر.

ڕۆژی ڕابردوو، بەرپرسانی نەتەوەیەكگرتووەكان داوایان لە ئەمریكا كرد، لە بڕیاری پۆڵێنكردنی ناساندی حوسییەكانی یەمەن وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پاشگەز بێتەوە.

نەتەوەیەكگرتووەكان پاساوی داواكەی بەوە هێنایەوە كە لەوانەیە ئەو بڕیارە بێبێتە مایەی دروستبوونی مەترسی لەسەر ڕەوشی مرۆیی و سەرهەڵدانی برسێتییەكی بێوێنە لە یەمەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا