15/01/2021 870 جار خوێنراوەتەوە

له‌ نەرویجیش ژمارەیەك لەوانه‌ی خۆیان بە پێكوتەی دژ بە كۆڕۆنا كوتا، گیانیان لەدەست داوە

په‌یام

لە وڵاتی نەرویجیش ژمارەیەك لەو كەسانەی خۆیان بە پێكوتەی دژ بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا كوتا، گیانیان لەدەست داوە.

ئاژانسی دەرمانی نەرویج ڕایگەیاند: 23 كەس لە دوای ئەوەی خۆیان بە پێكوتەی كۆمپانیای (فایزەرـ بایۆنتێك)ی دژ بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا كوتاوە، گیانیان لەدەست داوە.

لەوبارەوە، ئاژانسی دەرمانی نەرویج ڕایگەیاند كە سەرجەمی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەست داوە كەسانی بەساڵاچووی سەروو 80 ساڵیەوەن كە كێشەی كەمی و لاوازی بەرگرییان هەبووە.

بەپێی زانیارییەكان، دوابەدوای تۆماركردنی ئەو حاڵەتی گیانلەدەستدانانە، كەرتی تەندروستی نەرویج ڕاسپاردەكانی بۆ پێدانی پێكوتە بە بەساڵاچووان گۆڕی.

لای خۆیەوە، (شتاینار مادسن) وتەبێژی ئاژانسی دەرمانی نەرویج لەگەڵ ئەوەی ڕایگەیاند كە ئەو حاڵەتانەی تۆمار كراون زۆر جێی دڵەڕاوكێ نین، لەهەمانكاتدا وتیشی: پێكوتەكە تاڕاددەیەك كاریگەری لاوەكی زیاتری بۆ بەساڵاچووان و نەخۆشانی درێژخایەن هەیە.

لە 27ی كۆتا مانگی ساڵی ڕابردووەوە نەرویج دەستی بە پێدانی پێكوتەی فایزەر بایۆنتێكی ئەمریكی، ئەڵمانی بە هاووڵاتیانی كردووە، لەو میانەیەدا بەساڵاچووانی خانەكان ژەمی یەكەمی پێكوتەكەیان وەرگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی 2026 وەك یەكێك لە گەرمترین و وێرانكەرترین ساڵەكان تۆمار كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ترەمپ نایەوێت لەمكاتەدا هێرشەكانی سەر ئێران دەستپێبكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا پێشنیازی دەستبەرداربوون لە هەرێمی دۆنباس بۆ ئۆكرانیا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ سەردانی چین دەكات و لەگەڵ شی جین و پوتین كۆدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا تیمێك بۆ دانوستانەكانی تایبەت بە جەنگی ئۆكرانیا دیاری دەكات

سەرەتا