15/01/2021 769 جار خوێنراوەتەوە

كەشناسی: بەهۆی ئەو پێشبینییانەی بۆ باران دەكرێت لەماوەی داهاتوودا، مەترسی وشكەساڵی دەڕەوێتەوە

په‌یام

كەشناسی هەرێمی كوردستان پێی وایە بەهۆی ئەو پێشبینییانەی بۆ باران دەكرێت لەماوەی داهاتوودا، مەترسی وشكەساڵی دەڕەوێتەوە.

لە میانی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا، فازڵ ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەمساڵدا دواكەوتنی باران بووەتە هۆكارێك بۆ بوونی ترس و دڵەڕاوكێی دروستبوونی وشكەساڵی، بەتایبەتی لای جووتیارەكان، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەكان، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هەرێم كەوتووەتەوە ژێر كاریگەی نزمە پاڵاپەستۆكانی دەریای ناوەڕاست، ئەوەش هۆكارێكە بۆ بارینی باران و سەرەتایەكی دڵخۆشكەریش دەبێت.

هەر لەبارەی وشكەساڵییشەوە، فازڵ ئیبڕاهیم لەگەڵ ئەوەی ئاماژەی بەوە دا كە هەر چەندە مانگێك لە وەرزی زستان تێپەڕ بووە و باران دوا كەوتووە،‌ بەڵام بەپێی قسەی ئەو "ئەو ڕێژە بارانەی باریوە و ئەو پێشبینیانەی بۆ داهاتوو هەن، بەتایبەت لەو پانزە ڕۆژەی كۆتایی ئەم مانگە، پێشبینی دەكرێت سێ شەپۆلی باران ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە و ئەو ترس و دڵەڕاوكێیەی هەیە و باس دەكرێن، لاواز بێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی هەرێم زانیاری ئەوەیشی دا كە لە پارێزگای سلێمانی پەڵەی داوە و زەوی بەكەڵكی كێڵان دێت، بەڵام لە هەولێر و دهۆك بڕی پێویستی باران بۆ پەڵە نەباریوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    د.کەریم شەریف قەرەچەتانی: راگەیاندنی کوردی، دوای تێکدانی خێزانەکانمان، کەوتنە تێکدانی قوتابخانەکانمان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی قوتابیان ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی خاوه‌ن په‌یمانگایه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌كات كه‌ له‌ دووی ناوه‌ندییه‌وه‌ قۆپی ده‌كات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا ده‌كرێت داواكاری گشتی سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی تۆماربكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستی سلێمانی رەتیكردەوە هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە سلێمانی تۆمار كرابێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر: كۆمه‌ڵ هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌دات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش كۆتایی هاتنی پشووی زستانه‌، كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی هه‌رێم: هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین

سەرەتا