15/01/2021
1255 جار خوێنراوەتەوە
له هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه نووشته و جادووی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد
په‌یام
پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه نووشته و جادووی به‌فێڵ بۆ خه‌ڵك ده‌كرد.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر / بنکەی پۆلیسی کەسنەزان هەستان بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە هەستابوو بە درووست‌کردنی نوشتە و جادوو و دووعاکردن بۆ خەڵک بەفێڵ، کە لەم ڕێگەییەوە پارەی لە خەڵک وەردەگرت.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٢٤٠) لەیاسای سزادان.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه كه‌سانێك به‌ناوی ئاین و پیرۆزییه‌كانه‌وه فێڵ له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پووچ، زانایانی ئاینی ڕایده‌گه‌یه‌نن، "ئاینی ئیسلام ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه‌ی به ناڕه‌وا و حه‌رام داناوه و بێبه‌رییه له‌و كارانه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە