14/01/2021
284 جار خوێنراوەتەوە
كونسوڵخانه‌ی چین 300 هه‌زار ماسك ده‌داته خوێندكارانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
كونسوڵخانه‌ی گشتی كۆماری چین له شاری هه‌ولێر، بڕێك هاوكاری خۆپارێزی له كۆرۆنا كه پێكدێت له 300 هه‌زار ماسك و 1500 بوتڵی پاك كژكردنه‌وه (تعقیم)، بۆ خوێندكارانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ته‌رخان ده‌كات و وه‌زیری خوێندنی باڵاش سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی كونسوڵی گشتی چین له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
باسیش له‌وه ده‌كات هیواخوازین له ماوه‌ی داهاتوو كۆماری چین له رێگه‌ی قونسوڵخانه‌كه‌یانه‌وه كۆمه‌ڵێك كورسی تایبه‌ت به قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكه‌ن و قوتابیانی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ كێبڕكێ وه‌رگرتنی ئه‌م كورسیانه بكه‌ن نه‌وه‌ك له سه‌ر ئاستی جیهان قوتابیانمان كێبڕكێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سوود له‌و هه‌له‌ی وڵاتی چین وه‌ربگرین .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە