14/01/2021
424 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه چوو
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری سلیمانی ئه‌نجام درا و تایبه‌ت بوو به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به گرنگییه‌وه باسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و به‌شداربووانیش سه‌رنج و پێشنیازی پێویستیان له‌وباره‌وه خسته ڕوو.
هه‌ر له‌وباره‌وه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو و چۆنێتی به‌شدارییكردنی پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی، یان لیستی تایبه‌ت و ده‌ستنیشانكردنی پاڵێوراوه‌كانیش، ئه‌نجومه‌نی سیاسی سه‌رپشك كرد.
ئه‌مه‌و بڕیاره كۆمه‌ڵی ئیسلامی به چه‌ند مانگێكی كه‌م له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ببه‌ستێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە