13/01/2021
694 جار خوێنراوەتەوە
راگهیهنراوێك له وهزارهتی پهروهردهوه سهبارهی به دهستپێكردنهوهی پرۆسهی خوێندن
پهیام
دهقی راگهیهنراوهكه:
راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی
حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :
پاش کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ، ١٣ ی ١ی
٢٠٢١ ی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری
ناوخۆ و ئامادەبوونی بەرێزان : لە وەزیرانی تایبەتمەند و پارێزگار و سەرپەرشتیاری
ئیدارە سەربەخۆکان ، بریاردرا :
١- رۆژی شەممە ، ١٦
ی ١ ی ٢٠٢١ ، خوێندن لە قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانیەوە ، لە قوتابخانە
و خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکان دەستپێدەکاتەوە.
٢- پرۆگرامی خوێندن بە ریزبەندی دەخوێندرێت . رۆژ و کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی و تاقیکردنەوە گشتییەکان
بەگوێرەی ئەو خشتانەی کە بە نوسراوی فەرمی بلاودەکرێنەوە کاریان پێدەکرێت.
٣- لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و بەمەبەستی خۆپارێزیی مامۆستایانی
بەرێز تەنها ئەوکاتانە لە قوتابخانە دەبن کە وانەیان هەیە ، پاش وتنەوەی وانەکانیان
پابەند ناکرێن بە مانەوە لە ناو قوتابخانە .
٤- لە رۆژی شەممە ١٦ ی ١ تا ماوەی
یەک هەفتە ، ئەو بژارەیە دەخرێتە بەردەم بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران ، لە رێگای
فۆرمێکەوە کە وەزارەتی پەروەردە ئامادەی کردووە و لە قوتابخانەکان پڕ دەکرێتەوە ، کە بەخێوکار سەرپشک دەکات قوتابیەکەی لە
ناو پۆل بخوێنێت یان دەتوانێت خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و پاڵپشتی ماڵەوەی بۆ
دابین بکات و نەچێتەوە بۆ قوتابخانە، بەڵام تەواوی تاقیکردنەوە نوسینەکیەکانی لە
ناو پۆل دەبێت ئەنجام بدات.
٥- رێنماییە خۆپارێزییەکان لە ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێدەکرێت و پێگیریی
بە رێنماییەکان زامنکاری بەردەوام بوونی خوێندنە ، بۆ ئەومەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی
پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ بابەتی پرۆسەی خوێندن ، کە بەسەرپەرشتی بەرێز پارێزگار
یان سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەرێوەبەرانی گشتی پەروەردە و تەندروستی پارێزگاو ئیدارە
سەربەخۆکان پێکهاتووە ، هەماهەنگی دەکەن بۆ باش بەرێوەچوونی پرۆسەکە.
٦- لەڕووی پرەنسیپەوە ، کۆبوونەوە پلانی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد
بۆ دەستپێکی خوێندنی قۆناغەکانی ١ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی وپەیمانگاکان ، حکومی و ناحکومی ، کە لە ١ ی ٣ ی ٢٠٢١ دەستپێبکات ، لە ٢ ی ٢ ی ٢٠٢١ لیژنەی باڵا کۆدەبێتەوە
بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و هەر بریارێکی نوێ کە پێویست بێت بۆ گۆڕانکاری لەو
بەروارە ( بۆ قۆناغەکانی ١ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) بە گوێرەی بڵاوبوونەوە و
کەمبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. پاشان وەزارەت پلانی پەسەندکراو بە نووسراوی فەرمی
گشتاندنی پێدەکات.
پارێزراو تەندروست ساغبن.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
١٣ ی ١ ی ٢٠٢١
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە