13/01/2021
1717 جار خوێنراوەتەوە
كه‌شناسی هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر دووشه‌پۆلی باران بارین
په‌یام
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری
درێژبوونەوەى دوو شەپۆلى باران بارین.
به‌كوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، شەپۆلى یەکەم: لە
ڕۆژی پێنج شەممە دەست پێ دەکات تاوەکو ڕۆژی هەینى، رایشی
گه‌یاندووه،" ئەم دوو ڕۆژە باران بارین لە تەواوى ناوچەکانى هەرێم دەبارێت ئاستى
باران بارین مامناوەند دەبێت وە بڕی بارانى پێشبینیکراو
لە ماوەى ئەم شەپۆلە لە نێوان (8 – 15) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان وە لە سەنتەرى قەزاو ناحیەکانی ناوچە
شاخاویەکان لەسەروى (10-
22)ملم دەبێت."
هه‌ر به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم،"لە شەوى پێنج شەممە لە سەر هەینى بەفر بارین لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان
و ناوچەشاخاویە بەرزەکان
دەبێت, ڕۆژی هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى ئێوارەدا کۆتایی دێت".
كه‌شناسی
هه‌رێم له‌باره‌ی شەپۆلى دووەمه‌وه رایگه‌یاندووه،"
لە ماوەى نێوان ئێوارەى رۆژی یەک شەممە کاردەکاتە سەرناوچەکەمان تاوەکو ئێوارەى ڕۆژی سێ شەممە لەم
ماوەیەدا باران بارین لە زۆربەى ناوچەکان دەبێت لە گەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپاوەکار دەکاتە سەر ناوچەکەمان پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى
بەرچاو دادەبەزێت لە ناوچە شاخاویەکان بۆ ژێر
سفر پلەى سیلیزى دەبێت".
رایشی گه‌یاندووه،"بەفر لە زۆربەى ناوچە شاخاویەکان دەبارێت بەتایبەت ئەو ناوچە شاخاویانەى
بەرزیانلە 1100 مەتر زیاترە . کاریگەرى ئەم شەپۆلە
تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە سەر ناوچەکەمان بەلاوازى دەمێنێتەوە."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە