13/01/2021
2005 جار خوێنراوەتەوە
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندن بڕیار درا
په‌یام
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان درا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لیژنه‌كه بڕیاری داوه به‌جێبه‌دێكردنی رێكاری خۆپارێزی توند ده‌وامی خوێندن ده‌ست پێبكاته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو 16-1 خوێندنی ناو پۆل بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێ ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له قۆناغه‌كانی تر، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، 1ی 3 ده‌ست به‌ده‌وامی فه‌رمی ده‌كه‌ن.
جوتیار عادل وته‌بێژی جكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ پلانێكی وردی داناوه و له‌داهاتوودا وه‌زیری په‌روه‌رده پلانه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە