13/01/2021
3661 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا سێ کورد دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناوی ئەو سێ کوردەی ئاشکراکردووە و دەڵێت "ئیسماعیل فوئاد رەسوول ئەحمەد، فوئاد ئەحمەد نووری ئەلشەخان و نیعمەت حەمە رەحیم حەمە شەریف وەکو سەرکردەی بەتالیۆنی کوردیی رێکخراوی قاعیدە رادەگەیەنم کە گرووپێکی سەر بە قاعیدەیە لە سنووری نێوان ئێران و عێراق چالاکی ئەنجامدەدات".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ راشیگهیاند، ئێران رێگەی بە رێکخراوی تیرۆریستی ئهلقاعیدە داوە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی نوێ لەناو ئێران دابمەزرێنن و ناوی پێنج سەردەستەی ئهلقاعیدەیان لە ئێران خستووەتە لیستی تیرۆری جیھانییەوە.
مایك پۆمپیۆ لە راگهیهنراوێكدا لهوبارهیهوه، ئاشكرایكرد ھەریەک لە عەبدولڕەحمان مەغریبی کە بە محەمەد عاباتایش ناسراوە، سوڵتان یوسف حەسەن ئەلعەریف لەگەڵ ئەو سەردەستانەی کە لە سنووری ئێران-عێراق چالاکی ئەنجامدەدەن و لە کەتیبەی ئهلقاعیدەی کورددان ئیسماعیل فوئاد رەسول، نیعمەت حەمە رەحیم شەریفی و فوئاد ئەحمەد نوری عەلی ئەلشاھان، کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە خراونەتە لیستی سزا ئابوورییەکانەوە، ناویان خراوهته لیستی تایبەتی تیرۆری جیھانی.
مایك پۆمپیۆ باسی لەوەکرد کە ئیدارەی تاران بۆ خۆنیشاندان سنووردارکردنی توندی خستووەتە سەر ئەندامانی ئهلقاعیدە لە ئێران و رایگەیاند ئیدارەکانی ئەمریکا باوەڕ بەوە ناکەن کە فەرمانی زۆربەی ھێرشەکانی ئهلقاعیدە لە ئێرانەوە دێت بەڵام، ئەوە راستییە.
پۆمپیۆ تیشكی خستهسهر ئهوهش کە سەردەستەکانی ئهلقاعیدە لە ئێران، پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکەی سەر بە ئهلقاعیدە لە جیھان دروستکردووە و ھاوکاری کراون و رایگهیاند: "لە زۆر بابەتدا لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن. لە ئێسادا ئامرازی نوێیان لەبەردەستدایە بۆ کاری تیرۆریستی. کۆماری ئیسلامی ئێران، کە گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە لە جیھان ئیتر بووەتە پەناگەیەک بۆ ئەوان".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کوشتنی پلانداڕێژەر و رێکخەری ھێرشە تیرۆریستییەکەی ساڵی ١٩٩٨ی سەر باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە کینیا و تهنزانیا، سەردەستەی ئهلقاعیدە، محەمەد میسری لە ٧ی ئابی ساڵی ٢٠٢٠ لە تاران پشتڕاستکردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە