پێش 2 هەفتە
3145 جار خوێنراوەتەوە
باوكی عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ كۆچیدوایی كرد
په‌یام
باوكی عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆچیدوایی كرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باوكی عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆچیدوایی كرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەی پار لەشاری هەولێر دوای پانزە ڕۆژ لەنەخۆش کەوتنی بەهۆی سست بوونی گورچیلەکانییەوە، مام مەجید گه‌ردی باوکی عەبدولستار مەجید وەزیری پێشوتری کشتوکاڵ و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ کۆچی‌دوایی کرد.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیی، ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠، (مام مەجید) بابی خۆشەویستم کۆچی دوایی کرد و گەڕایەوە بەر ڕەحمی خوا و ماڵی هەمیشەیی خۆی، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە نەخۆشییەکەی بۆ کردبێتە کەفارەتی تاوانەکانی و بە ڕەحم و بەزەیی و لێبوردەیی خۆی لێی خۆش بێ و جێگەی بەهەشت بێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە