پێش 2 هەفتە 131 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی قاعیده‌ له‌ ئێرانه‌

 

په‌یام

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ ئاشكرایكرد، ئێران رێگەی بە رێکخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە داوە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی نوێ لەناو ئێران دابمەزرێنن و ناوی پێنج سەردەستەی ئه‌لقاعیدەیان لە ئێران خستووەتە لیستی تیرۆری جیھانییەوە.

مایك پۆمپیۆ لە راگه‌یه‌نراوێكدا له‌وباره‌یه‌وه‌، ئاشكرایكرد ھەریەک لە عەبدولڕەحمان مەغریبی کە بە محەمەد عاباتایش ناسراوە، سوڵتان یوسف حەسەن ئەلعەریف لەگەڵ ئەو سەردەستانەی کە لە سنووری ئێران-عێراق چالاکی ئەنجامدەدەن و لە کەتیبەی ئه‌لقاعیدەی کورددان ئیسماعیل فوئاد رەسول، نیعمەت حەمە رەحیم شەریفی و فوئاد ئەحمەد نوری عەلی ئەلشاھان، کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە خراونەتە لیستی سزا ئابوورییەکانەوە، ناویان خراوه‌ته‌ لیستی تایبەتی تیرۆری جیھانی.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشكرد کە لە چوارچێوەی ئەم سزایانەدا مامەڵەی ھاووڵاتییان و کۆمپانیاکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەو کەسانەدا قەدەغەکراوە و رایگه‌یاند‌: "وەزارەتی دەرەوە لە چوارچێوەی پرۆگرامی خەڵات بۆ دادپەروەری، بڕی حەوت ملیۆن دۆلاری وەکو خەڵات داناوە بۆ ئەو کەسەی کە شوێن و ناسنامەی عەبدولڕەحمان مەغریبی کە گرنگترین سەردەستەی ئه‌لقاعیدەیه‌ لە ئێران دەستنیشان دەکات".

مایك پۆمپیۆ باسی لەوەکرد کە ئیدارەی تاران بۆ خۆنیشاندان سنووردارکردنی توندی خستووەتە سەر ئەندامانی ئه‌لقاعیدە لە ئێران و رایگەیاند ئیدارەکانی ئەمریکا باوەڕ بەوە ناکەن کە فەرمانی زۆربەی ھێرشەکانی ئه‌لقاعیدە لە ئێرانەوە دێت بەڵام، ئەوە راستییە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. ئۆپه‌راسیۆنێك دژی پێشێلكاری رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌چوو

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیداره‌ی بایدن چاو به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌خشێنێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تویتەر ھەژمارێكی خامنەیی بەھۆی ھەڕەشەکردن لە ترەمپ ھەڵپەسارد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو ده‌ربڕی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان جارێكی دیكە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر شنگال و دەركردنی گرووپه‌كانی ناوی ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران... لە کارگەیەکی پەترۆکیمیاوی تەقینەوەیەک روویدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌رپرسانی‌ هه‌ده‌په‌ له‌ توركیا به‌رده‌وامه

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میسر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ئاسایی ده‌كاته‌وه‌

سەرەتا