12/01/2021 437 جار خوێنراوەتەوە

پاریس سانجێرمان گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکەی دەست پێدەکات

پەیام سپۆڕت 

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی مەبەستێتی پارێزگاری لە تواناکانی نێمار دا سیلڤای بەڕازیلی و هێرشبەری یانەکەی بکات.

 
گرێبەستی نێمار هاوینی 2022 لەگەڵ یانە پاریسییەکە کۆتایی دێت، هاوینی 2019ش یاریزانەکە نزیکبوو لەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە، بەڵام لیوناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان ڕێگری لەو گواستنەوەیە کرد.

لەم بارەیە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە و ئاشکرای دەکات، لە ئێستا پەیوەندی نێوان نێمار و لیوناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە فەڕەنسییەکە لە ئاستێکی زۆر باشدایە، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا کارگێری پاریس سانجێرمان بە سەرۆکایەتی لیوناردۆ گرێبەستێکی نوێ بە مەبەستی درێژکردنەوەی بوندی نێوانیان پێشکەش بە نێمار و بریکارەکەی دەکەن و گفتوگۆکانیان لەم بارەیەوە دەست پێ دەکەن.

سەرچاوەکە پێشبینیش دەکات، نێمار گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ دەکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

سەرەتا