12/01/2021 384 جار خوێنراوەتەوە

فەڕمی.. ئۆزێل ناوی ئەو خول و یانەیە ئاشکرا کرد کە دەیەوێت یاری تیادا بکات

پەیام سپۆڕت

مێسوت ئۆزێلی ئەڵمانی و بە ڕەچەڵەک تورکی پێش وازهێنانی دەیەوێت لە دوو خولی دیکە یاری بکات.

ئۆزێل هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ کۆتایی دێت و یاریزانەکە دەیەوێت لەم زستانەدا ڕیزی تۆپچییەکان جێبهێڵێت، ئەمە لە کاتێکدا یاریزانەکە لە مانگی سێی ساڵی ڕابردووەوەو هیچ یارییەکی بۆ یانەکەی نەکردووە.

لە میانی چەند پرسیارێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاڕاستەی کراوە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە باس لە پلانی دەکەن بۆ دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەرسیناڵ ئۆزێل دەڵێت: دوو وڵات هەن کە دەمەوێت لە خولەکانیاندا یاری بکەم لە داهاتوودا، ئەوانیش خولی تورکی و خولی ئەمریکین.

ئۆزێل لە وەڵامدانەوەکان بەردەوام دەبێت و نهێنی زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ئەگەر خولی تورکی هەڵبژێرم، ئەوا تەنیا بۆ یانەی فنارباخچە یاری دەکەم.

میدیاکانی تورکیا و بەڕیتانیاش جەخت لەوە دەکەنەوە درەنگ یان زوو لەم مێرکاتۆی زستانەیەدا ئۆزێل پەیوەندی بە خولی تورکییەوە دەکات و لەگەڵ یانەی فنارباخچە گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • پێش 1 هەفتە

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

سەرەتا