پێش 2 هەفتە
167 جار خوێنراوەتەوە
هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی پاریس سانجێرمان
پەیام سپۆڕت
هاندەرانی یانەی
پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەواڵێكی خۆشیان پێدەگات ئەویش گەڕانەوەی نیمار داسیلڤایە
بۆ راهێنانەكان و نزیكی دووبارە یاریكردنەوەیەتی لەگەڵ یانەكەی.
لە 14ی مانگی ڕابردوو
نیمار دووچاری پێكان هات لە پاژنەیدا، وە چاوەڕوان دەكرا بۆ ماوەیەكی زیاتر لە یاریگاكان
دووربكەوێتەوە،بەڵام لە دواین هەواڵدا رۆژنامەی فوت مێركاتۆ ئاشكرای دەكات، نیمار لە
دوا قۆناغی چارەسەری پێكانەكەیدایە و پێدەچێت پێش كۆتایی ئەم مانگە دووبارە بگەرێتەوە
بۆ یاریگاكان و یارمەتیدانی یانەكەی .
گەرانەوەی نیمار
پالپشتێكی باش دەبێت بۆ پێكهاتەكەی پاریس سان جێرمان، بە تایەبت كە لە نیوەی ماناگی
داهاتوودا یانەكە لە بەردەم یاریەكی قورسدا دەبێت بەرانبەر بەرشەلۆنە لە میانی قۆناغی
16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە