10/01/2021
150 جار خوێنراوەتەوە
دهوڵهتی یاسا سزادانی فالح فهیازی ڕهتكردهوه
پهیام
ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بەردەوامی سەپاندنی سزا بەسەر کەسایەتیی و پارتە سیاسییەکانی
عێراق لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە رەتدەکەنەوە بە تایبەتیش ئەو سزایەی کە
دوو رۆژ لەمەوبەر بەسەر سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز سەپێندراوە.
ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەنراوێکدا، ھەڵوێستی
خۆی نیشانداوە سەبارەت بە سزادانی فالح فەیاز لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە
و ھاتووە.
"پەیڕەکردنی قۆرخکردنی ھێز و سەپاندنی
سزا بەسەر حکوومەتەکان و کەسایەتییە سیاسییەکان لە لایەن ئیدارەی ئێستای ئەمریکا،
شکستیھێناوە، ئومێد دەکەین ئیدارەی نوێی ئەمریکا ئەو کێشەیە چارەسەر بکات".
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە حکوومەتی عێراق
کراوە کە لەسەر ئەو پرسە بێ دەنگ نەبێت و ھەڵوێستێکی روونی ھەبێت لەبەرامبەر ئەو بڕیارە
ستەمکارانەی کە کەسایەتیی نیشتمانپەروەرەکانی عێراق دەکەنە ئامانج.
رۆژی ھەینی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا
سزای بەسەر سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز بەھۆی تێوەگڵانی لە پێشێلکارییەکانی
مافی مرۆڤ، سەپاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە