09/01/2021
586 جار خوێنراوەتەوە
سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌به‌سترێت
په‌یام
به‌پێی بڕیاری دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، سه‌ره‌تای مانگی ئازاری داهاتوو كۆمه‌ڵیی ئیسلامیی چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت..
هاوژین عومه‌ر لێپرسراوی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن و لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ به‌په‌یامی ووت" به‌ڕه‌چاوكردنی رێكاره ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ له دواین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كۆتایی مانگی شوبات و سه‌ره‌تای مانگی ئازاری داهاتووی ئه‌مساڵی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ دیاریكردووه.
هاوژین عومه‌ر وتیشی "له 5 ی ئه‌م مانگه به‌له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رج و رێنماییه په‌یڕه‌ویه‌كان، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌و ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە