05/01/2021
512 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر: ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له كونسولی توركیا له هه‌ولێر ده‌كات
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر پێشوازیی كرد له (هاكان كه‌ره‌جان) كونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا له هه‌رێمی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی ناوچه‌كه‌و عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق باسی لێ كرا، هه‌ردولا ئومێدیان خواست حكومه‌تی عیراق بتوانێ بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌نگاوی گونجاو له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عیراق بنێ و له‌ژێر ڕۆشنایی ده‌ستوور مافه‌كانی هاوڵاتیان مسۆگه‌ر بكات.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر سیاسه‌تی نه‌گۆڕ و هاوسه‌نگانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دووپات كرده‌وه، كه هه‌رده‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لانی عیراق به گشتی هه‌ڵوێستی نواندوه و دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی دادگه‌ریی هه‌نگاوی جددیی ناوه.
مامۆستا عه‌لی باپیر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وش كرد، كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌رده‌م داواكار بووه وڵات به دامه‌زراوه‌یی بكرێ و داهاته‌كانی له خزمه‌تی هاوڵاتییان به‌كار بهێنرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە