پێش 3 هەفتە 116 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی ده‌كات

په‌یام

له‌ 27 هه‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی‌ ڕێكخراوی‌ خوشكانی ئیسلامییدا، ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات‌و تێیدا پیرۆزبایی له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:  

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌ڕێز ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان 
به‌بۆنه‌ی 27 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌تان، به‌ناوی جه‌نابی ئه‌میر و ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سكرتارییه‌ت و سه‌رجه‌م لق و ئه‌نجومه‌ن و كادیر و ئه‌ندام و دڵسۆز و چالاكای ڕێكخراوه‌كه‌تان ده‌كه‌ین 
ڕۆڵ و ماندوبوونتان له‌ كار و كاروانی ئیسلامی به‌ گشتی و هۆشیاریی ڕێكخراوه‌یی و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی خوشكان و ئافره‌تان به‌ تایبه‌ت به‌رز ده‌نرخێنین.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ كار و پرۆژه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌تان كه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ له‌ كایه‌ سیاسی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا توانیوتانه‌ خزمه‌تێكی به‌رچاوی ئافره‌تان و خوشكان بكه‌ن و چالاكانه‌ هۆشیاریی تاك و كۆمه‌ڵ به‌ره‌و پێش ببه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای كه‌مده‌رامه‌تی و قه‌یرانی دارایی، ڕۆڵی ڕێكخراوی خوشكان له‌كاری خێرخوازی و هاوكاریی دارایی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت دیار و به‌رچاوه‌.
ده‌خوازین ڕێكخراوی خوشكان وه‌ك ڕابردوو له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی كاری ڕێكخراوه‌ییدا چالاكانه‌ به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ستێت. 
دووباره‌ پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌تان، هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بن.

                           
                        ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
                                   دووی‌ ئابی 2019

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی تایبەت بەژیانی خۆی دەداته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی گشتیی هوداپار ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی كه‌مپینی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی كرد

  • پێش 2 هەفتە

    حاجیاوا.. ئاماده‌یی عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر بڕوانامه‌ی به‌خشییه‌ 15 قوتابی

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    وه‌فدێكی ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیان كرد

  • پێش 3 هەفتە

    هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كرد

  • پێش 3 هەفتە

    ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی ده‌كات

سەرەتا