04/01/2021
352 جار خوێنراوەتەوە
به‌شێك له دووكانداره‌كانی بازاڕی نیشتیمان: هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه قسه بۆ كه‌ناڵه‌كان نه‌كه‌ین
په‌یام
خاوه‌نی دووكانه‌كانی بازاری نیشتیمان بۆ جارێكی‌تر دژی نه‌بوون و خراپی خزمه‌تگووزاریه‌كان و گرانی كرێی دووكانه‌كانیانه‌وه گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و چه‌ند دوكاندارێكیش ده‌ڵێن هه‌ره‌شه‌یان لێكراوه نابێت هیچ قسه‌یه‌ك بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بكه‌ن.
كرێنشینانی بازاری نیشتیمان ده‌ڵێن تاكو ئیستاش نازانین خاوه‌نی ئه‌م بازاره كێیه تاوه‌كو بچینه‌لای و پێی بڵین بار و گوزه‌ران و بازار له بارودۆخێكی خراپدایه و ژیانمان به‌وشێوه‌یه ناڕوات به‌ڕێوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە