26/12/2020 1615 جار خوێنراوەتەوە

عومەر گوڵپی: پێویستە ئەو ستەمەی لە ژیانیدا لە کۆساری شاعیر کرا، پاش کۆچەکەی بەردەوام نەبێت

لە ساڵیادی شەهیدکردنی کۆساری شاعیردا، عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئەو شاعیرەوە دەنوسێت: ئاستی بەرزی شیعرەکانی و جوانی و ناسکی و وێنە شیعرییەکەی، هەڵدەگرن لە پڕۆگرامی پەروەردەیی خوێندنگەکاندا بخوێنرێن، بۆ ئەوەی بێجگە لەوەی گەنج و مناڵی کورد ئاشنای شاعیرو ئەدەبیاتەکانی گەلەکەی بێت، لە هەمان کاتدا ببێتە نمونەیەکی باڵا بۆ گەنجان و هاندانیان بۆ دەرخستنی تواناکانیان.

هەروەها ڕەخنە لە پەروەردە دەگرێت و دەڵێت: هەر بۆیە پێویستە پەروەردەو دامەزراوەکانی لەو قاوغە بێنە دەرەوە کە شاعیرێکی گەورەی وەک کۆساری لە پڕۆگرامیاندا جێی نەبێتەوە تەنها بەهۆی بیروباوەڕەکەیەوە، و نابێت ئەو ستەمەی لە ژیاندا لێی کرا، پاش کۆچەکەشی بەردەوام بێت.

دەقی نووسینەکەی عومەر گوڵپی:

یادو یادەوەریت بەخێر، کۆساری شیعرو ئازادی -کۆساری، (١٩٦٧-١٩٩٣)، شاعیرێکی گەورەی کوردە، لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین لە خێزانێکی هەژار دایکبووە، و لە ساڵی (١٩٨٧) یەکەم شیعری خۆی نووسیوە بە ناوی (نیگاری خودان).

- ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ دا و لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی ڕانیەوە شیعرە پڕ لە جۆش و خرۆشەکانی بەسەر جەماوەری ڕاپەڕیودا خوێندووەتەوەو هانیداون.

- لەساڵی (١٩٩١)ھەندێک لە شیعرەکانی لە کاسێتێکدا بە دەنگی خۆی بەناوی (سەدای کۆساری) تۆمار دەکات، و بەشی دووەمی لە ساڵی (١٩٩٣)بڵاوکردەوە.

- لە (٢٧ی ١٢ی ١٩٩٣)دا و لە تەمەنی (٢٦) ساڵی شەھیدکرا.

- کۆساری توانایەکی بەرزی ھەبوو لە زمانی کوردی و بە تایبەتی قەسیدەکانی شایەتی ھەست ناسکی و باڵا دەستی کۆسارین، لە وێنەی شیعری و ھونەری ڕەوانبێژی.

- کۆساری شیعرەکانی مۆرکێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە کە سەرەڕای تێڕوانینی جوانی بۆ سروشت و جوانی مرۆڤ جوامێری باڵادەستی بەسەر زمان و یاریکردن بە وشە ھەڵقوڵاوی ڕەوانی ھەستی پاکی بوون.

- کۆساری توانایەکی سەرسوڕھێنەری ھەبووە لە ئەدای شیعریی و لەهەر کۆڕێکدا شیعرەکانی سیحری گەورەیان هەبووە لەسەر سەرنجڕاکێشانی ئامادەبووان.

- لە قەسیدە بەناوبانگەکانی (مانگ گیران، قەڵەمی ڕاستگۆ، پرسە)ن. ئاستی بەرزی شیعرەکانی و جوانی و ناسکی و وێنە شیعرییەکەی، هەڵدەگرن لە پڕۆگرامی پەروەردەیی خوێندنگەکاندا بخوێنرێن، بۆ ئەوەی بێجگە لەوەی گەنج و مناڵی کورد ئاشنای شاعیرو ئەدەبیاتەکانی گەلەکەی بێت، لە هەمان کاتدا ببێتە نمونەیەکی باڵا بۆ گەنجان و هاندانیان بۆ دەرخستنی تواناکانیان، هەربۆیە پێویستە پەروەردەو دامەزراوەکانی لەو قاوغە بێنە دەرەوە کە شاعیرێکی گەورەی وەک کۆساری لە پڕۆگرامیاندا جێی نەبێتەوە تەنها بەهۆی بیروباوەڕەکەیەوە، و نابێت ئەو ستەمەی لە ژیاندا لێی کرا، پاش کۆچەکەشی بەردەوام بێت.

هەزار ڕەحمەت لە ڕووحی پاکت کۆساری، بۆ هەمیشە وەک چرا لە دڵماندا دەمێنیتەوە و بەخێرو چاکەو گەورەیی ناوت دەهێنین و باست دەکەین و شیعرەکانت دە بارەو سەد بارە گوێ لێدەگرینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24/12/2024

    پەیوەندی نێوان ئیسلام و ئەدەب چییە

  • 21/11/2023

    رووانینی تەڵعەت تاهیر بۆ ئەدەبیات چییە؟

  • 18/05/2023

    غەزەل لە شیعری ئەمڕۆی هەورامیدا

  • 27/12/2022

    خدر کۆساری کێ بوو؟

  • 22/12/2022

    ئایا هۆنراوەی (شەوی يەڵدا) شیعری (نالی)یە، یان (کوردی)

  • 03/12/2022

    ڕۆمانی شازاده‌ و شاعیر یان باخێك له‌ گوڵی ژاكاو

  • 13/10/2022

    کێشمە کێشی مەولود لە نێوان زانایانی دوێنێ و ئەمڕۆماندا

  • 12/10/2022

    مانگی مەولود، کایگەریی ناوی پێغەمبەر لەسەر ناونان لە کوردەواریدا

سەرەتا