پێش 3 هەفتە 33 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

په‌یام

وەک ئاشکرایە ئایفۆن یەکێکە لە مۆبایلە بەناوبانگەکان لە نێو جیهاندا وە زۆربەی کەسایەتیە بەناوبانگەکان لە جیهاندا ئایفۆن بەکار دەهێنن جا رەنگە لەخۆمان پرسیبێت ئایا بۆچی بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

هۆکاری ئەم ناوبانگ و تایبەتمەندیانە و بەدڵبوونی لە لایەن بەکارهێنەرەکانی چییە؟

وەلامی ئەم پرسیارانە دەگەرێنمەوە بۆ چەند خاڵێک ئەوانیش ئەمانەن سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس:ئەم سیستەمە بەوە جیادەکرێتەوە لە سیستەمەکانی تر کە روکارێکی جوان و ناوازەی هەیە و هاککردنی ئەم سیستەمە زۆر قورسترە لە سیستەمی ئەندرۆید و ئەگەری توشبوونی بە ڤایرۆس زۆر کەمترە،وە کەمترین رێژەی هەڵەی تێدا بەدی دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ سیستەمەکانی دیکە.

دیزاین:شێوازی دیزاینی مۆبایلەکە ئێجگار ناوازەو کەشخەی تێدا بە دی دەکرێت لە رووی تەنکی و کێش و ڕەنگ تایبەتمەندی بەرز:وەک ئاشکرایە مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بە تایبەتمەندی بەرز و ناوازە ناسراوە لەڕووی خێرای ڕام و جوانی کامێرا و بیرگەی ناوەکی و …هتد

مارکێتی ئاپ ستۆر:ئەم مارکێتە بە یەکێک لە هەرە باشترین مارکێتەکان دا ئەنرێت و وەک ئاشکرایە ئەم مارکێتە تایبەتە بە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئەپلیکەیشنەکانی زۆر پارێزراون وە بە زوترین کات ئاپدەیت واتە نوێکاریان بۆ دێت.

وە چەند شتێکی تر هەن کە لەم خاڵانە باس نەکراوە ئەوانەش نەبونی دەرچەی میمۆری کە تا رادەیەکی زۆر دەتپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆس و فایلی سیخوڕی و هاک ڕیگە نەدان بە دابەزاندنی ئەپلیکەیشن لە رێگەی وێبسایتە دەرەکیەکان, کە ئەمەش هۆیەکی ترە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆس و هاک،ئەم خاڵە بەکارهێنەرانی سیدیا ناگرێتەوە لە کۆتایدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئایفۆن مۆبایلێکی نموونەییە.

 

له‌ماڵپه‌ڕی (تێك ئای) وه‌رگیراوه‌..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 2 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 3 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا