20/12/2020
498 جار خوێنراوەتەوە
سه‌باره‌ت به شه‌وی یه‌ڵدا
کاروان علی
پارساڵ گوتم که خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ر شیعری «شه‌وی یه‌ڵدا»، ئه‌م شیعره هه‌ندێک به شیعری نالی و هه‌ندێک به شیعری کوردی ده‌زانن، هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌یشدا هه‌ندێ براده‌ر و دۆست په‌یامیان ناردووه که لێکۆڵینه‌وه‌که گه‌یشتووه‌ته کوێ و که‌ی ته‌واو ده‌بێت. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا هاوڕێم کاک کامه‌ران سوبحان و کاک ڕێبوار حه‌مه‌تۆفیق خه‌ریکی کارێکی وه‌ها شێوه‌ن، به‌ڵام کک ڕێبوار خه‌ریکی ئه‌و کاره‌یه، هه‌ندێک له‌و ده‌ستنووسانه‌ی منیش که بڵاوم کردووه‌ته‌وه دیویانه...
پێم خۆشه لێره‌دا دوو سێ خاڵ له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه به خوێنه‌ر بگه‌یه‌نم که به‌ڵگه‌کان بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره چییه؟
به‌نده نزیکه‌ی 12-15 ده‌ستنووسی دیوانی نالی و چه‌ندین ده‌ستنووسی دیوانی کوردیشم لایه، له‌ناو ده‌ستنووسه‌کانی مندا کۆمه‌ڵێک ده‌ستنووس هه‌یه که نە بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم دیویانه و نه موسته‌فا (حه‌مه‌بۆر) ئه‌م ده‌ستنووسانه‌یش نوسخه‌ی کۆنن و زۆر له گرفته‌کانی دیوانی نالی چاره‌سه‌ر کردووه... ئه‌مه‌یش له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌یڵێم که زۆرێک له دۆستان و نزیکانم ده‌زانن ئێمه ساڵانێکه خه‌ریکی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کانی دیوانی نالین. ئه‌م ده‌ستنووسانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن شیعری شه‌وی یه‌ڵدا هیی کێیه؟!
له کۆی ئه‌و ده‌ستنووسانه زۆربه‌یان شیعره‌که‌یان به شیعری کوردی له قه‌ڵه‌م داوه، هه‌روه‌ها له‌ناو نوسخه‌کانی دیوانی نالیش ئه‌م شیعره زۆر به ده‌گه‌مه‌ن ده‌بینرێت و کۆنترین نوسخه‌ی دیوانی نالیش ئه‌مه‌ی نه‌هێناوه...
خاڵێکی تریش بۆ سه‌لماندنی ئه‌م شیعره به لایه‌نی کوردی، ئه‌وه‌یه کوردی بۆ هه‌ر شیعرێک زیاتر له شیعرێکی له‌سه‌ر هه‌مان وه‌زن نووسیوه، یان خۆشی له شیعرێک هاتبێت ته‌قلید یان تێهه‌ڵکێیشی کردووه... ئه‌مه‌یش وای کردووه که گومان له هه‌ندێ شیعری بکرێت.
له‌و شیعرانه‌ی که وای کردووه خوێنه‌ر یان لێکۆڵه‌ر پێش ئه‌وه‌ی دیوانی کوردی چاپ ببێت به‌و شێوه‌یه‌ی حه‌مه‌بۆر چاپی کردووه، گومان له شیعره‌کان بکات، ئه‌مانه‌ن:
1- شه‌وی یه‌ڵدا
2- ڕه‌فیقان ئه‌وا ڕۆییم له لاتان...
نه‌تیجه‌یه‌کی کورت
به‌پێی ئه‌م بابه‌ته: شیعری شه‌وی یه‌ڵدا به‌پی زۆرترین به‌ڵگه‌کان هیی کوردییه نه‌ک نالی. دووه‌م: به‌پێی ئه‌وه‌ی که هه‌ر بۆ شیعرێک زیاتر له شیعرێکی نووسیوه، شێوه‌ی نووسینی شیعره‌که ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که نالی شیعری له‌و شێوه‌ی نه‌نووسیوه.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە