20/12/2020
2454 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات و دانپێدانانه‌كانیشان بڵاو ده‌كاته‌وه
په‌یام
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند،
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر
هاوڵاتییه‌ك، لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه و دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و دانپێدانانه‌كانیشان بڵاوده‌كاته‌وه.
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش وه‌رگرتنی
بڕیاری دادوه‌ر تۆمه‌تباره‌كانیان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ده‌ستگیر كردووه، بەبڕیاری
دادوەریش به‌ندكراوه‌ن.
پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت،"هەر تۆمەتبارێکی
تر دەستی هەبێت لەم تاوانە دەستگیردەکرێت".
له‌ماوه‌ی رابردوودا له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو بووه‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندكه‌سێك هاوڵاتییه‌كیان
به‌ند كردووه و یه‌كێكیشیان به "توند و تیژی" مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر
ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە