20/12/2020 161 جار خوێنراوەتەوە

هۆکارەکان بۆ توشبوون بە نەخۆشی شیزۆفرینیا چییە؟

 د. جەعفەر عومەر

هۆکاری بنەرەتی بۆ توشبوون نەزاندراوە، بەڵام روونە کە شیزۆفرینیاش وەکو نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکی مرۆییە کە هۆکارەکەی بریتییە لە بنەمای بایۆلۆجی. هەندێک هۆکار رۆڵیان هەیە لە دەرکەوتنی شیزۆفرینیادا، ئەوانیش:

بۆ ماوە: ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شیزۆفرینیایان هەیە لە خێزانەکەیاندا، ئەگەریان زیاترە بۆ توشبوون بە شیزۆفرینیا لە کەسانی تر.
تێکچونی کیمیایی مێشک و دەمارەخانەکان: بۆ نمونە توشباون تێکچونیان هەیە لە مادەکانی دۆپامین، گلوتامەیت و سیرۆتۆنینن، چەندین بیردۆز لەو بارەوە هەیە و لەو بیردۆزانەشەوە چارەسەرە دەرمانییەکان دیاریکراون. چەند توێژینەوەیەکیش باس لە تێکچونە ئەندامییەکانی مێشک دەکەن کە هۆکارە بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە، بەڵام هەتا ئێستا بە رونی دیارینەکراوە.

هۆکارە ژینگەییەکان: چەند هۆکارێکی ژینگەیی دەبنە هۆی ئەوەی کە کەسێک ئەگەری توشبوونی لە کەسێکی تر زیاتر بێت، ئەوانیش هەوکردنی ڤایرۆسی، بەکارهێنانی زۆری مادەی هۆشبەری وەکو مەریوانا، بوونی فشارە بەرزەکان، منداڵی نەباکم و بوونی گرفت لەکاتی لەدایکبووندا.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20/12/2020

    هۆکارەکان بۆ توشبوون بە نەخۆشی شیزۆفرینیا چییە؟

  • 24/11/2020

    کاریگەریە نەرێنیەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر هاوسەرگیری و تەڵاق

  • 10/10/2020

    دایبابی منداڵەکەت بە نەک هاوڕێ

  • 21/09/2020

    هەندێك زانیاری دەربارەی تەڕبوونی منداڵ "میزکردن بە خۆیدا"

  • 02/09/2020

    ده‌توانیت كه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ت نه‌ده‌یت و له‌بری ئه‌وه‌

  • 25/08/2020

    توێژه‌ران: پێویسته‌خانمانی دوگیان واز له‌م خواردنه‌وانه‌ بهێنن

  • 26/07/2020

    خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ منداڵ

  • 13/07/2020

    دڵپیسی چ کاتێک پێویستی بە چارەسەرە؟

سەرەتا